ARTESH - BOON [prod. by DANER]

hakim artesh
hakim artesh
9.8 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - ARTESH BOONPRODUCT BY DANERARTWORK BY
ARTESH
BOON
PRODUCT BY DANER
ARTWORK BY SIAMAK

follow Daner
instagram: Instagram: daneraziz
youtube: @daneraziz3064

follow Artesh
Instagram: artesh.official


بوون

ووشەکان: ئەرتێش
موزیک، میکس و ماستەر: دانەر
پۆستەر: سیامەک


ڤێرسی١
نەمدەویست وا بنووسم گووتم دەڕوا بە لاڕێدا
مادام نووسیم هەر دەمێنم لە پاڵیدا
بیری ڕەشت با هەر بمێنێت لە چاڵیدا
زمانت بمێنێ لە چوارچێوەی تاڵیدا
پەنا بێنن بۆ هیپ هاپ لە کاتی ئاش بەتاڵیدا
سەما قەدەخە کرا لە شاری ڕۆشنبیریدا
بێ ڕەگەز بدوێ، بێ سیستەم بژی
ئەگەر وا نەبی هەر دەمێنی لە لالیدا
گرینگی بە خۆم دەدەم بەبێ ئەوەی کە تۆ ڕەت کەم
چونکە من قوتابیم لە فەلسەفەی بوونگەرایدا
لە هایدیگەر و سارتەر تا نیچە و کامۆ
من هاتم و تێپەریم لە ڕێڕەوی هیچگەراییدا
زانکۆکانی ئێمە بوون بە شوێنی مۆدە
نەوەی داهاتوو دەمێنێ لە بێئاگاییدا
میدیاکانی ئێمە بوون بە شوێنی شەڕ  خراپ تێر
باش ماوە برسی لە بێکاریدا
سەرمایەدارەکان سیاسەت پەسەندن
بۆیە هونەر دەچێتە رێزی بارگرانیدا
من نە ڕۆشنبیرم نە چەتەی مۆدێرن
تەنیا قسەکانی دڵم دەکەم لە بێزاریدا
زاڵە بەسەر ئێمە هێزێکی سوودگەرا
ناڕەوایە گەر بڵێم ئێمەش هەر دەمێنین لە خەوا
چونکە پێنووسی من بەهێزتر لە زانکۆ و میدیایە
بۆ من دەڵەمەندتر لە ڤیکی پیدیایە
دەسەڵات هەمووکات بە دوای شەڕە
کورم من ئەمانە لەبەرم بۆیە ماوم بێ بەرە
هەموو کات دەنگی من کپ چونکە داوای من خزمەتە
لە وڵاتان شەڕ لەسەر دەسەڵات شەڕ  بۆ خزمەتە
سەیرکە لێرە چۆنە، تەمەنمان چوو بە با
هەموو ڕۆژ دڵ لەسەر مێشکم خەریکی کوودەتا
بەقەد دەبە ئاوەکانی ناو سروشت بێزارم
دارستانەکانم سووتان  بێدەنگ و بێئارم
لە پێش تەماشای سمتی مۆدیلینگەکان خومارم
تا بەیانی بێخەو لە پابجی خەریکی ڕاوم
نەخۆشی دەستی دکتۆر و دەرمانی ساختە ماوم
زمانم پێسە لە قوتابخانە فێری جنێو کراوم
ڕێنووسیش نازانم لە چات نایە بە کارم
کەرکوکیشم گرینگ نییە بۆ فەلەستین چاوم تارن
خاوەنی ئەم پووچانەین لە نێو نەوەی نوێ
کەچی داوای دەوڵەت دەکەین قور بەسەری داماوم


کورس
ئەمانە کە دەڵێم، بەشێکی کەمە
ئەو هەموو پووچییە لە بۆ من خەمە
وا هاوار دەکەم مەڵێ کە زەمە
ئەم سیستەمە بۆ ئێمە هەروەکو سەمە
ئەمانە کە دەڵێم، هەروەکو زامە
ئەو هەموو پووچییە چارەی لامە
وا هاوار دەکەم ئەوەی کە ڕامە
ئەم سیستەمە بۆ ئێمە پڕ ترس و  سامە


ڤێرسی٢
من ئەمانە دەبینم بڵێ تۆ چی دەبینی
دەتوانی وا تاڵ بنووسی؟ یان تەنیا دەخوێنی؟
من لە تۆ تێدەگەم و لە بۆ تۆ بەداخم
گەر ناتهەوێ ڕاوت کەن دەبێ دەمت داخەی
جاری واش هەیە کە پارە هەستت لادەبا، پارە
دەستت دەکاتەوە بەڵام دەمت دادەخا
ژیان بۆ تۆ واتە خۆشی  بۆ من واتە شەڕ
 لەگەڵ برسیەتی، هەرواش ناچێتە سەر
دەڵێن من کەسێکی شێتم تێکەڵی من مەبە
من خاوەنی بڕواێکم نە ڕاست نە چەپە
تەواوی دینەکانی خۆت هەڵگرە لە بۆ خۆت و
بێ دینی تۆش دین نییە  دەرخواردی منی مەدە
گەورەبووی کۆمەڵگاێکی پیاوسالاریم
گەنجێکی سەردەمی ئافرەتانی بازاریم
بۆ هەردوو ڕووی بابەتەکە پیاو تاوانبارە
چونکە هەم خاوەنی دەسەڵات، هەم دەستی لە کارە
سەیرکە پیاو بوونەوەرێکی پیسە
دەیھەوێ ھەموو شتێک لەگەڵ ئافرەت بکات
و ھیچی بۆ نەکات چونکە هێزی دونیا دەبینێ
لە پارە و چەکا، نابێ داگیری نەکا
لەو هەموو ڕاکە ڕاکەیە مافی ئێمە کوا؟
لەو هەموو زماندرێژە کێ لە ئێمە دوا؟
لەو هەموو سەرکردەیە کێ لە خەمی ئێمەیە
دونیا گەورەیە براکەم بەڵام لە بۆ ئێمە نا
چونکە ئێمە لە تەسکی بیری خۆمانداین
براکانمان گرینگ نین هەر لە خەمی خۆمانداین
ئێمە چاوکانمان دەبەستین زوڵم نەبینین
کەچی بەردەوام لە بەندیخانەی خۆمانداین
خەریکی بەکارهێنانی نیکۆتین و ئەلکهۆل
سییەکانمان ڕزین مێشکی سەرمان بوو بە خۆڵ
دواتر ئایدز و شێرپەنجەیان دروست کرد
بە دەرمانەکانیان گیان و ماڵی ئێمەیان برد
تۆ سیستەمێک دەبینی من ئەولاتر لە سیستەم
تۆ خومار و بەهێزی من هوشیار و بەهێزتر
هێلنجم دێ لە خۆت و سیاسەت و خورافەت
لە ڕێگای خۆم دەمێنم بە هونەر لە پێشەنگ
لە سیاسەت تا ناوێک دەچێتە نێو ناوان
پشت ئەم ناوە پڕ دەبێ لە زەریاێکی تاوان
بەڵام لە هونەر تاک ناوێک دەچێتە نێو ناوان
پڕ دەبێ لە بەرهەم تا حوکمی دیدی چاوان


کورس
ئەمانە کە دەڵێم، بەشێکی کەمە
ئەو هەموو پووچییە لە بۆ من خەمە
وا هاوار دەکەم مەڵێ کە زەمە
ئەم سیستەمە بۆ ئێمە هەروەکو سەمە
ئەمانە کە دەڵێم، هەروەکو زامە
ئەو هەموو پووچییە چارەی لامە
وا هاوار دەکەم ئەوەی کە ڕامە
ئەم سیستەمە بۆ ئێمە پڕ ترس و  سامە
2 سال پیش در تاریخ 1401/02/24 منتشر شده است.
9,807 بـار بازدید شده
... بیشتر