ARTESH - KOTA NAMA

hakim artesh
hakim artesh
49.5 هزار بار بازدید - 8 ماه پیش - artesh Kota namatext: arteshproducer:  baboposter:
artesh
Kota nama
text: artesh
producer:  babo
poster: siamak

ئەرتێش
کۆتا نامە
تێکست: ئەرتێش
بەرهەمهێنەر: بابۆ
پۆستەر: سیامەک


وەرگیراو لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە

ڤێرسی ١

لێم ببورە ئەگەر درەنگ تۆم ناسی
من غەمگینم بۆیە لێرەم تاوەکو بکەم باسی
هەستی خۆم بەرامبەر بە ئەوەی کە ڕوویداوە
هەرچەند هیچم لەدەست نایەت لەبەرامبەر ئەم دونیایە
جارێک بینیم نووسیبووت سەبارەت بە من
دەزانم دژت وەستاون سەبارەت بە من
بەڵام تۆش وەک من قسەکانت دەڵێیت
ئەم نەترسییە کێشەیە هەم بۆ تۆ هەم بۆ من
بەڵام تۆ خۆتت دەربازکرد لە هەموو کێشەکان
بە پەتێک کۆتاییت هێنا بە هەموو ئێشەکان
لێت ناشارمەوە منیش ئەو ڕۆژەم هەبووە
جگە لە هەستی بێهیوایی هیچ هەستێکم نەبووە
هەوڵم داوە کۆتایی بهێنم بە هەناسەم بەڵام
کەس ناڵێت ئەم شارە قەرزداری ئەم گەنجە بوو
لەوانەیە تۆش حەزت لە گەڕانەوە بێت
دەیانگووت دووریی تۆ و ژیان تەنیا دوو پەنجە بوو
چەند ڕۆژە بیردەکەمەوە لەوەی کە مرۆڤ
بێباوەڕ بێت زۆر شت لەدەستدەدات کە خۆی بێت
من خۆبوونم بردە ژێر پرسیار چونکە
ناتوانم بتبینم ئەگەر قیامەت درۆ بێت
کۆتانامەتم خوێند، بێهیوا نەبوویت
تەنانەت دەیانگووت ڕووخساریشت هەر گەشاوە مابوو
تەنیا ڕەنگی لێوت نەبێت مۆر هەڵگەڕابوو
شوێنی پەتیش لەسەر ملت سوور هەڵگەرابوو
بەقەد سووری شوێنی ماچ لەسەر ڕووخسارت
دەزانم خۆشەویستیی زۆر بوو بە هۆکاری ئازارت
ئەویش کەڵەکەبوو بەسەر باقی دەردەکان
لەگەڵ کاکە کاکەی هاوڕێ نامەردەکان
دەکرێت من و تۆ لە نزیک یەکترمان دیبێت
چونکە منیش زۆر دەچووم بۆ چاخانەی قەرزدارەکان
خۆزگە پێش ڕۆیشتنت قسەمان دەبوو پێکەوە
من هیوام دەدایتێ، تەنانەت لە بوونی هیچەوە
چونکە منیش وام دەزانم هەستی تۆ چۆن بووە  
بەڵێنت پێدەدەم باش دیار دەبوو پێتەوە
پیاسەمان دەکرد لە قەڵات و داونتاون
لە خانەقا بە کامێراوە، وێنەکانت ماون
شیعرمان دەخوێند و وندەبووین لە ناوشار
باسی فەلسەفە و داهاتووی کۆمەڵگا
ئێستا منم و هێدفۆنم و ئەم نووسینە
دەنگم دەلەرزێ باقیەکەی تۆ بیخوێنە




کۆرس
من بەدوای ژیانێکی راستەقینەدا دەگەڕێم و نایدۆزمەوە
من خۆمم لا ونبوو ئاسان و کەس ناچێت ئیتر بەلای سۆزمەوە
هەرچی هەمبوو هەمووییم لەدەستچوو  هەلی نوێش ببێت هەر نایقۆزمەوە
بەجۆرێک بزربووم لەلای خۆم کە منیش ئیتر خۆم نادۆزمەوە





ڤێرسی ٢
چوار ڕۆژە لەناو ئەو پێخەفەم هەر دەڵێیت ڕزیوومە
بەبا دەکەم ئەو شەش جگەرەی لە براکەم دزیومە
لە وێنەدا جگەرە لەگەڵ نووسین و خوێندن جوانە
دەڵێن کرمت گرتووە بۆنت لێدێت وەک دێوانە
دەڵێن ئەو ژیانەت وەک مردنێکی لەسەرخۆیە
دەڵێم هەر بۆخۆی بیری خۆکوشتن لەسەرمە ساڵانە
بەردەوام چیرۆک دەنووسم بە کارەکتەری خەمگین
تەنانەت ئەوانیش وەکو من لە خولیای خۆکوشتنن
بۆ منێک کە ژیان پڕ لە بێزاریە
خۆکوشتن ئاسانە بۆ من سادەترین کۆتاییە
دۆستۆیڤسکی دەیگووت قومارچییەک لە سەرمدایە
سلڤادۆر دالیش دەیگووت گایەک لە سەرمدایە
نزار قەبانی دەیگووت ژنێک لە سەرمدایە
منیش خۆکوژیێک هەروا لە سەرمدایە  
لە کۆتایی خۆمم، بوونی مرۆڤم لا هیچە
تەنانەت نیچەش لە ئەقڵی مندا ماوەیەکە هیچە
لەگەڵ شەیتانی دەروونم دەژیم لای خۆم ناڕوونم
لە شەڕێکی دەستەویەخەم لەگەڵ خۆم لە دەروونم
هەندێک جار دەمبات بۆ لای پەتی سێدارە
مردن سێبەرە لەسەر دیواری ژوورەکەم دیارە
ترسم هەیە لە خۆم دەیسڕمەوە هەرچی کە دەنووسم
کارەکتەرەکانم خۆیان دەکوژن بەبێ شرۆڤە
تکایە مەخوێنە هەرچی کە من بۆت دەنووسم
چونکە لە دیدی من نووسین خاڵی لاوازی مرۆڤە
ناخم نابینیت نابیستیت دەنگی ئەم گریانە
چونکە ڕوخسارم هەڵخەڵەتێنەرە و پڕ لە ژیانە
بۆیە ڕوخسارم دەشارمەوە بە قژی درێژم
نامەوێت خەڵک بمبینن، لێیاندام و پڕ لە ئێشم
ئەوان ڕوخساریان دیار نەبوو  دەوریان لێگرتم
گووتیان بێباوەڕی لێیاندام و ئیهانەیان کردم
ڤیدیۆیان لە من دەگرت و بە دەنگی بەرز پێدەکەنین
ئەم ڕووداوە چەند مانگ لە ژوورەوە بەندی کردم
هەوڵمدا دووبارە بێمە دەرەوە
ڕوخسارم بەدیاربخەم قژم ببەم بۆ سەرەوە
دڵخۆشبووم بە کامێرا بچووکەکەم
بە وێنەکان و بەو دونیای دەرەوەی ژوورەکەم
خەونم ئەوە بوو بفرم، ئێستا فێری فڕین بووم
یادم کەن منیش هەروا دەبم بۆتان
من لێرەم هەمووکات لای ئێوەم
خۆشمدەوێن هەر هێندەم پێبوو بۆتان




کۆرس
من بەدوای ژیانێکی راستەقینەدا دەگەڕێم و نایدۆزمەوە
من خۆمم لا ونبوو ئاسان و کەس ناچێ ئیتر بە لای سۆزمەوە
هەرچی هەمبوو هەموویم لەدەستچوو  هەلی نوێش ببێت هەر نایقۆزمەوە
بە جۆرێک بزربووم لای خۆم کە منیش ئیتر خۆم نادۆزمەوە
8 ماه پیش در تاریخ 1402/08/27 منتشر شده است.
49,581 بـار بازدید شده
... بیشتر