مەعنای بەرەکەت؟ کاک ئەحمەدی موفتی زادە

دوستان كاك احمد مفتى زاده
دوستان كاك احمد مفتى زاده
2.8 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - بەرەکەت یانی تەئسیری واقیعی بوونی
بەرەکەت یانی تەئسیری واقیعی بوونی هەرشتێک ، التحیات المبارکات: التحیات جمعی تحیەیە یانی ئەو درودانە کە حەیات بەخشن ، سیفەتی ئەبێتە مبارکات ، یانی ئەو تەحیەتانە بەرەکەتیان ببێ ، بەرەکەت وتمان یانی ئەوە کە هەرشتێک کە ئەندازە خاسیەتێکی تیا هەیە خاسیەتەکەی خۆی ببەخشێ ، ئینسان عومری بەرەکەتدار بێ یانی چی؟ یانی ئەگەر مەسەڵەن هەشتا ساڵ نەوەد ساڵ عومر ئەکا ، ئەو عومرە بە طوری عادی بۆ ئینسانێک چەندە ئیمکانی ببێ ئیستیفادەی لێ بکات ئیستیفادەکە حاسڵ ببێ ، ئەوە عومرێکی بەرەکتدارە ، ئەگەر بڵێی عومری بێ بەرەکەتە یانی چی؟ یانی ئەوە کە ئەو ئەندازە خاسیەت و ئیستیفادە وا مومکین بوو ئەو هەشتا نەوەد ساڵە عومرە بیبێ ئەو نەیبوبێ.
ئەگەر وا بێ بەرەکەت بە زۆری و کەمی ناڵێن ، بە حاسڵ بوونی خاسیەتی شت ئەڵێن.
پوڵێک بەرەکتدارە یانی چی؟ مەنزور ئەوە نیە یانی کف ئەکات و زل ئەبێتەوە ، لە خۆڕا زیاد ئەکا ، نا ، تمەنێکی بەرەکەتدار یانی ئەوە کە ئەو تمەنە چەندە ئەکرێ فائیدەی بە تەئمینی زیندەگی ئینسان ، کۆمەکی ماددی  یا مەعنەوی بە خەڵک تێدا ببێ ، ئەو خاسیەتەی خۆی حاسڵ ببێ ، وەختێ تمەنێ بێ بەرەکەتە یانی خاسیەتەکەی حاسڵ نەبێ.
پوڵێک کەسێک هەیەتی پێی ئەڵێین بەرەکەتدار یانی چی؟ یانی بە راستی پوڵ بەکاری چی دێ ئا بەو نەوعە ئیستیفادەی لێ ئەکرێ ، مەسەلەن نایداتە خۆراکێک کە ئەو خۆراکە بێ خاسیەت بێ ، نایداتە کەسافەت و مەشروف کە لە باتی تەئمینی ئینێرژی لازمی بەدەن بکا ببێتە سەمێک واردی بەدەن ببێ ، بەڵکو خەرجی ئەکا بۆ شتێک کە مەسڵەحەتی وجودی خۆی و ماڵ و مناڵی تەئمین بکا ، یا نەخێر لە رێی گەورە گەورەدا ، هەدەفی گەورە گەورەدا خەرجی ئەکا ، بۆ خزمەت بە خەڵک بۆ ئیحیای خەڵک خەرجی ئەکا ، لە رێی خۆشبەختی و سەعادەتی خەڵکا خەرجی ئەکا ، ئەو پوڵە بەرەکەتدارە ، پوڵێ بێ بەرەکەتە یانی چی؟ مەعنای ئەوە نیە یەعنی کەمە ، یا مەسەلەن زوو تەواو ئەبێ ، نا !! یانی ئە  خاسیەتەی وا ئەبێ تێیدا ببێ حاسڵ نەبێ ، ملیۆن ملیۆن ملیارد ملیارد پوڵی ببێ ، ئەگەر خەرجی نەکا لە ڕێی چاکا بۆ تەئمینی ئیحتیاجاتی خۆی و خەڵک ، ماددی یا مەعنەوی ، یا نەخێر هەمووی خەرج بکا ئەمما وا بێ کە فائیدەی ماددی یا مەعنەوی بە خۆیی و بە خەڵک نەگەیەنێ ئەوە بێ بەرەکەتە ، ئەمما ئەگەر ملیۆن ملیۆن و ملیارد ملیاردی ببێ هەمووی لە رۆژێکدا خەرج بکا وەلێ بۆ خەیرو سەعادەتی خۆی و خەڵک بێ ئەوە هەر بەرەکەتدارە ، خەڵک خراوی لێ حاڵی بوون لە مەعنای بەرەکەت ، بە شتێکی خەیاڵی تەلەقیان کردووە ، مەعنای سەحیحی بەرەکەت ئەمەیە ، یانی ئەو شتە ئەو میقدارە وا خاسیەتی تێدا هەیە ، خاسیەتەکەی حاسڵ ببێ ، ئەوە بەرەکەتدارە ، بزانە چەندە ئەحمەقن بڕێ کەس کە ئەچن کولێرە کۆنەیەکی کەڕوو لێدراوی خانەقا ئەهێنن و بە ناو شتی بەرەکەتدار ئەیدەن بە خەڵک ، ئەگەر ئەو کولێرە تازەو تەمیس بێ بەرەکەتی عیبارەتە لەو میقدارە ئینێرژی و خسوسیاتە وا تیایا ،قرصێک بەرەکەتی عیبارەتە لەوە کە ئەو میقدارە خاسیەتی دەرمانیە هەیە بۆ رەفعی نەخۆشی بیبێ ، ئەو کولێرە سەهلە خاسیەتی کولێرەیەکی سالمی نیە ،بەڵکە چونکە ماوەتەوەو پیس بووە ، کەڕوو لێی داوە ، ئەسڵەن بوەتە شتێکی مضرّ ، چونکە مەعنای بەرەکەت حاڵی نەبوون خەڵک ، ئاوا تەحویل و تەفسیری ئەکەن ، التحیات المبارکات : یانی ئەو درودە حەیات بەخشانە کە ئەسەرو خاسیەتە واقیعیەکەی خۆیان لەگەڵ بێ.
3 سال پیش در تاریخ 1400/08/22 منتشر شده است.
2,861 بـار بازدید شده
... بیشتر