شیعری کاک ئەحمەدی موفتی زادە_وتنی کاک ئەشرەف

دوستان كاك احمد مفتى زاده
دوستان كاك احمد مفتى زاده
3.7 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - خۆبەخەون‌وخەیاڵێ‌مەدۆڒێنەمار و مۆری کێو و
خۆبەخەون‌وخەیاڵێ‌مەدۆڒێنە

مار و مۆری کێو و سارای ڒۉی زەوؽ
گەر لە خۆت ئاگات نەبێ چؽت لێ ئەکەن؟

ئەوپەڒی، دۉ ڒۆژی دنیای هؽچ و پۉچ
لێت ئەبێزێنن لەبەر چاوت ئەخەن
                         
دڒک و داڵی کۆی هەواو سارای هەوەس
تێک ئەدەن لێت ژؽنی بۉن ژؽنی بە ڒاس٭

هەروەها وریای خوەتی بۆ سەردەمێ
ئاگەداری خۆ بە بۆ هەرتا هەتاس
                         
گیانە خۆ وەک ئەم شپرزا وا نیە
وەزعی ئەو دنیایە واکەی بۆی ئەچؽن

ئەینە "ڒۆژی فەصڵە"؛ وەک خاس و خراو
لێک جیا ئەکرێنەوە تاڵ و شرؽن

لەینە مەردمخۆری مڵهوڒ ڒا ئەنێن
بۆ ئەوێ جێ، چؽ خراپە لێ‌ی جەمە

جێ ئەوانەش وا لە هەوڵی مەردمان
هەرچێ تارؽفی بکەؽ هەر لێ‌ی کەمە

گیانی کاکەی وا بژؽ لەو ڒۆژە دا
نەبیە هاوتای خۆێنمژان و زاڵمان

حەیفە بۆ خەون و خەیاڵی، ئاخری
نسک و ناهمێ بەؽتە سەر ژؽنی نەمان

                                                 تاوصان ٦٥

٭ چ لە دنیا و چ لە قیامەتا ، جا ئەوە وا لە دنیایشا تامی ژؽنی بە ڒاسی چەشتبێ ، تاڵە و بەڵایش کاری لێ ناکەن. چۉنکە ژیانی دنیای ئەو ژیانە "هؽچ و پۉچ"ە نیە، کە مار و مۆر کاری لێ بکەن و بی‌بێزێنن.
3 سال پیش در تاریخ 1400/09/04 منتشر شده است.
3,743 بـار بازدید شده
... بیشتر