Pencemor-"پەنجەمۆر- بەشی دوو - "فەلەستینییەکان کەسانی دووڕوو بوون

Rudaw Stream
Rudaw Stream
11.1 هزار بار بازدید - ماه قبل - لە شارۆچکەیەکی بچووک نزیک شاری
لە شارۆچکەیەکی بچووک نزیک شاری شتوتگارد لە ئەڵمانیا سەردانی دکتۆر ئارام بانەییمان کرد کە ماوەی سی ساڵە لەو وڵاتە نیشتەجێیە. ئەو کەسێکی رێزلێگیراوە کە بوارەکەی خۆیدا، کاتێک لەگەڵیدا بە شەقامێکدا دەڕۆیشتین هەستم دەکرد هەموو خەڵکی شارە بچکۆلەکە  دەیناسن و سڵاویان لێ دەکرد.

لەم بەرنامەیەدا بەسەرهاتی خوێندکارێکی کورد دەگێڕینەوە کە لە سلێمانی لەدایکبووە و لە شاری موسڵ کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە. بەسەرهاتی خوێندکارێکی کۆلێژی پزیشکی کە بەچاوی خۆی نادادپەروەری لە پەروەردەی سەردەمی بەعس دا بینیوە.
شەڕی عێراق - ئێران بووبوو بە بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقی بۆیە نەک ئەو قوتابیانەی خوێندنیان تەواو کردبوو، بەڵکو ئەوانەی کە لە قۆناخی کۆتایدابوون  دەبوو راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداری شەڕ بکەن، ئارام بانەیی باسی مردن و ژیانی ئەو سەربازانە دەکات کە بەهۆی نەبوونی پێداویستی پزیشکییەوە دەمردن.
ئارام بانەیی بەسەرهاتی ئەو خێزانانە دەگێرێتەوە کە بەرەو بیابانەکان رەوانەی مەرگیان دەکردن، ئەنفال دەکران و ئەوانیش دەستەوەستان تەماشایان دەکرد. باسی کاولکردنی شاری قەڵادزێ و دەورووبەری دەکات، باسی رۆڵی جاشەکان و سەربازانی رژێم دەکات.
رووکردنە هەندەران و جارێکی دیکە تێهەڵچوونەوە و چوونەوە سەر رێگەی پزیشکی، دنیایەکی نوێیان بۆ ئارام بانەیی خوڵقاند.
ماه قبل در تاریخ 1403/03/19 منتشر شده است.
11,152 بـار بازدید شده
... بیشتر