Hîn jî Maye - هێشتا ماویەتی - وردەکاریی گەڕانەوەی حیزبی بەعس

Rudaw Stream
Rudaw Stream
17.2 هزار بار بازدید - 2 ماه پیش - هەر 10 ساڵ جارێک گورزێکی
هەر 10 ساڵ جارێک گورزێکی بەردەکوێ، شاری موسڵە، پایتەختی قووڵی سوننەی عێراق، ئەمە قسەیەکی باوی نێو مسڵاوییەکانە و تەواوکاری ئەم رستەیەش هەیە کە دەڵێن موسڵ جیاوازە "هەموو شەوێ کە دەخەوێن، رەنگە بەیانی هەستین حوکمێکی دیکە ببینین".
چارەنووسی موسڵ، ئەو پرسیارەیە کە خەڵکی موسڵ خۆیان لە "وەڵامەکەی" دەدزنەوە.
موسڵییەکان پێداگیری لەسەر ناسنامەی مەزهەبی سوننە دەکەن لە ئاینی ئیسلامدا، بەڵام شیعەکانی موسڵ ئێستا قسەیەکی دیکە دەکەن پێچەوانەی سوننەکانە، سوننە دەڵێن 95٪ی موسڵ مەزهەبەکەی سوننەیە و شیعەش دەڵێن "تەنیا شیعە 20٪ و ئەمە جگە لە کرستیان و ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی ئاینی نێو موسڵ!".
وێنەی سەرکردەکان و سۆمبۆلەکانی شیعەی عێراق لەنێو موسڵ لە زۆربەی شەقامەکان دەبینرێت.
هەموو سنووری جوگرافی موسڵ لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەردوو پارێزگای (هەولێر و دهۆک) لە مەخموورەوە تاوەکو دەگەیە حەمدانییە و بەرتەڵە و فازڵییە و باشیک، نەوەران، تلکێف و بادۆش، تاوەکو دەگەیە ناوچەی رەشیدییە، کە لە موسڵ دەردەچی بو دهۆک لەلایەن هێزی حەشدی شەعبییەوە کۆنترولکراوە.
سەرکردەکانی حەشدی شەعبی دەڵێن "هیچ هێزێک جارێکی دیکە ناتوانن دەست بو موسڵ بەرن".
لە هەر کام رێگای سەرەکی بچییە نێو موسڵ، (رێگای بەغدا، فرۆکەخانە، رێگای هەولێر، دهۆک...) هێشتا ئاسەواری شەڕی داعش بەباشی دەبینرێت، وا هەست دەکەی کەمێک پێش ئێستا شەڕێکی زۆر قورس لێرە کراوە. باڵەخانی رۆخاو، شوێنی گولەی دۆشکەی 12 ملیمی لە دیواری خانووەکان بەئاشکرا دیارن.
دیمەنی دووەمی شارەکە شەقامە سەرەکییەکانی نێو شار زۆربەیان نوێژەنکراون و نوێن، بەرزە پرد و پردی پەڕینەوەی باشی تێیدا دروستکراوە، شەقامەکانی (زانکۆ، زهۆر و جەمیلە) بازاڕی رێکن لە چاو شەقامەکانی دیکەی موسڵ کە هێشتا ناڕێکی پێوە دیارە، نەبی یونس هەر وەک خۆیەتی پڕ قەرەباڵغترین بازاری میللی نێو موسڵە.
گەڕانەوەی بەعس بو موسڵ یان بەناوێکی دیکە و هەمان بیرکردنەوە، قسەیەکی گەرمی نێو موسڵە. هەندێک دەڵێن بەعسی نەماون و کۆژراون و پیربوونە، هەندێکیش دەڵێن نا شانەی نوێ دروست بوونە. رەنگە بگەڕێنەوە.
ماوەی یەک هەفتە بو تۆمارکردنی بەڕنامەی (هێشتا ماوییەتی) تۆڕی میدیایی رووداو لە موسڵ بوین، لەهەر کەسێ نێو خەڵکی موسڵ بپرسی، دۆخی موسڵ چۆنە؟ تەنیا یەک وەڵام وەردەگری، ئەویش (هیچ کاتێک هیندەی ئێستا ئاسایش تییدا بەرقەرار نییە، کەس هیچت پێ نالێت و ئاوەدانی هەیە و ئەمەش وایکردووە کە عەقارات لە موسڵ بفڕێت!"
ئەوەی لە موسڵ-م بینی، لەو ماوەی لە موسڵ و لەو دیمەنانەی تۆمارکراون بو بەڕنامەکە، کەسم نەبینی "پێ بکەنێت".
رووباری دیجلە موسڵی بەسەر بەشی راست و بەشی چەپی دابەشکردووە.
ئاوەدانی زیاتر لە بەشی چەپی موسڵ کراوە، ىاڵەخانەی سەرەکی حکومەت وەک شوێنی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگا هەر لەلای چەپی موسڵدان، چیشخانە و هۆتێلەکان کە خەڵک روویان تێدەکات هەر لە لای چەپی موسڵە.
لای راستی موسڵ گۆرزی گەورەی شەڕی رزگارکردنی موسڵ لە دەست داعش بەرکەوتووە، موسڵی کۆن ماڵەکان بێ ژیان ماون، ئێستا کاری تێدا دەکرێ بو دەرخستنی تەرمەکانی شەڕی پێش هەشت ساڵ.

دەچمە موسڵ، ئەو شارەی 10 ساڵ لەمەوپێش بووە کانگای دروستبوونی خەلافەتی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، ناسراو بە داعش.

لە هەر رێگەیەکەوە بچیتە نێو موسڵ، وا هەست دەکەی بەرەو کەربەلا و نەجەف دەڕۆیت. وێنە و دیمەنی سیمبوڵەکانی شیعەی عێراق، شەقامەکانی ئەو شارەی داپۆشیون.

10/6/2014  لە چەند کاژێرێکی کەمدا، موسڵ، پایتەختی سوننە و دووەم گەورەترین شاری عێراق، کەوتە دەست داعش. حوکمی داعش نزیکەی چوار ساڵی خایاند.
عادل کەشموڵ باسی ئەو ساتە دەکات، کە ئەبوبەکر بەغدادی لەنێو مزگەوتی نووری، خەلافەتی ئیسلامی راگەیاند.
2 ماه پیش در تاریخ 1403/03/24 منتشر شده است.
17,266 بـار بازدید شده
... بیشتر