من گوڵێکی سیس و ژاکاوم / ئاریاس جەوان

Arsalan Yarehmedi
Arsalan Yarehmedi
13.6 هزار بار بازدید - 11 سال پیش - من گوڵێکی سیس و ژاکاوم
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم و وجودم پەڕپەڕە
چەرخی سپڵەش بوبلبولێکە و هەر وەکوو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم حەولتە
ئێوە دوون و من یەکێکم کەی ئەوە رەسمی شەرە

دوژمنی وەک تۆم نەدیوە پڕ بە دڵ خۆشم دەوێ
قەسدی گیانیشت ئەگر بێ هەر بەلام دا تێپەڕە
چاوکەت جەلادەمە و پرچت تەنافی گەردنم
بۆتە سێدارەی من ئەو بەژنەی دەیانگوت دڵبەرە

مەرگی من کە زۆر لە مێژە بۆتە ئاواتی دڵت
من دەمرم و تۆش بە ئاهەنگی نەمانم هەڵپەڕە

من گوڵێکی سیس و ژاکاوم و وجودم پەڕپەڕە
چەرخی سپڵەش بوبلبولێکە و هەر وەکوو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم حەولتە
ئێوە دوون و من یەکێکم کەی ئەوە رەسمی شەرە
11 سال پیش در تاریخ 1392/04/30 منتشر شده است.
13,605 بـار بازدید شده
... بیشتر