شیعرێک بە دەنگی سەعید ساعدی
742 بار بازدید -
14 سال پیش
-
گوڵمگوڵم ئه‌ی ناسکه سه‌وزی ده‌شت
گوڵم
گوڵم ئه‌ی ناسکه سه‌وزی ده‌شت و ڕووبار
ئه‌ی پێکه‌نینی خۆره‌تاو
له چرپه‌ی باران و نساری چیا دا
گوڵم من له دڵته‌نگی هه‌ور و با دا ئه‌دوێم و
تۆ حیکایه‌تی ئه‌وین و تاسه‌ی خه‌ونه‌کانی هه‌ورامانت له لایه
گوڵم من له دوایین هه‌ناسه‌کانی ئاشقێکی بریندار
له گۆرانی وڵاتێکی خه‌مبار ئه‌خوێنم
تۆ هێنده‌ی په‌پووله‌یه‌کی سه‌وزتر له سه‌وز
له حه‌زی سه‌ما و ماچی گوڵ دا ئه‌فڕی
گوڵم، گوڵم ئه‌زانی دڵم چه‌ند ته‌نگه ؟
ئه‌وه‌نده‌ی که تۆ لێم دووری، من له مه‌رگی ناکاو نزیکم .
ئه‌وه‌نده‌ی ژیانی تۆ تامه‌زرۆی هه‌ڵپه‌ڕکێ و ئاواز و خه‌ونی خۆشه
من په‌رۆشی ساته‌وه‌ختێکم
بزه‌ی تۆ ببێته تابلۆیه‌ک له دیمه‌نه‌کانی به‌هه‌شت و
من نه بم، ماچێکی منداڵانه‌ی پێ بسپێرم, گوڵم .
ئای گوڵم
ئێستا که تۆ هێنده‌ی هه‌موو باڵه‌نده‌یه‌ک و
هێنده‌ی هه‌موو کچانی ئاشقی وڵاتی دایکم
حه‌زت له ژیانێکه به قه‌د ژوورێکی پڕ له ڕاز و ئاواز
من چه‌ند دڵره‌ق ئه‌بم ئه‌گه‌ر نه‌تگرمه باوه‌ش و
چه‌پکه گوڵێک له ئازادی و ئاواز و
خۆزگه‌ی به‌خته‌وه‌ریت پێنه‌به‌خشم گوڵم .
گوڵم ئای گوڵم
ئه‌زانی دڵم چه‌ند ته‌نگه گوڵم ؟
----------------------------------------
سەعید ساعدی

در تاریخ 1389/11/17 منتشر شده
است.
742
بـار بازدید شده