دوا لاپه‌ڕه‌ی یاداشتی دڵدارێك - مه‌رزیه فه‌ریقی
4.7 هزار بار بازدید -
11 سال پیش
-
دوا لاپه‌ڕه‌ی یاداشتی دڵدارێكبه‌ڵێن بده:كه
دوا لاپه‌ڕه‌ی یاداشتی دڵدارێك
به‌ڵێن بده:
كه تاریكیم بۆ ڕاناخه‌ی.
به‌ڵێن بده:
كه شه‌خته‌به‌ند ناكه‌ی به‌رپێم.
منیش به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م،
دان به ڕابردووما بنێم:
پێش چاوی تۆ
له په‌رداخی وه‌نه‌وشه‌ییی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه.
پێش نامه‌ی تۆ
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه.
پێش سنگی تۆ
زۆر سنگی تر
چه‌پكه‌گوڵی ته‌زووی سووریا‌ن بۆ چنیوم.
پێش ژوانی تۆ،
زۆر ژوانی تر
ڕێگه‌ی دووریان پێ بڕیوم.
***
شاعیرێك بووم...
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاودا وێڵ بوو،
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێك نووشتامه‌وه
ئاوی لێڵ بوو.
***
گه‌ر ده‌ته‌وێ
خوێنی ده‌ماری شیعرم بیت،
داستانێك بیت بێ كۆتایی،
گه‌ر ده‌ته‌وێ
خۆشه‌ویستیت به‌دوایدا نێت
ماچی ساردی ماڵئاوایی:
به‌ڵێن بده ئاسمانم بیت.
به‌ڵێن بده،
هه‌ناسه‌م بیت، سێبه‌رم بیت، بارانم بیت.
تاكوو منیش
شانۆی كۆنم جێ بهێڵم،
ده‌مامكی ڕووم فڕێ بده‌م،
دوو باڵی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ بده‌م.
10/11/1971 - كوردستان
به‌ڵێن بده:
كه تاریكیم بۆ ڕاناخه‌ی.
به‌ڵێن بده:
كه شه‌خته‌به‌ند ناكه‌ی به‌رپێم.
منیش به‌ڵێنت پێ ده‌ده‌م،
دان به ڕابردووما بنێم:
پێش چاوی تۆ
له په‌رداخی وه‌نه‌وشه‌ییی
چاوی ترم پێك هه‌ڵداوه.
پێش نامه‌ی تۆ
قژی گه‌لێك نامه‌ی ترم داهێناوه.
پێش سنگی تۆ
زۆر سنگی تر
چه‌پكه‌گوڵی ته‌زووی سووریا‌ن بۆ چنیوم.
پێش ژوانی تۆ،
زۆر ژوانی تر
ڕێگه‌ی دووریان پێ بڕیوم.
***
شاعیرێك بووم...
گه‌رووی وشكم
به دوای قومێك ئاودا وێڵ بوو،
بۆ بارانی هه‌ر ئاسمانێك نووشتامه‌وه
ئاوی لێڵ بوو.
***
گه‌ر ده‌ته‌وێ
خوێنی ده‌ماری شیعرم بیت،
داستانێك بیت بێ كۆتایی،
گه‌ر ده‌ته‌وێ
خۆشه‌ویستیت به‌دوایدا نێت
ماچی ساردی ماڵئاوایی:
به‌ڵێن بده ئاسمانم بیت.
به‌ڵێن بده،
هه‌ناسه‌م بیت، سێبه‌رم بیت، بارانم بیت.
تاكوو منیش
شانۆی كۆنم جێ بهێڵم،
ده‌مامكی ڕووم فڕێ بده‌م،
دوو باڵی پڕ خۆشه‌ویستیم
له گه‌ردنت گرێ بده‌م.
10/11/1971 - كوردستان
11 سال پیش
در تاریخ 1392/08/05 منتشر شده
است.
4,772
بـار بازدید شده