Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - سیستەمی پریپەید و گرانیی نرخەکەی

Rudaw Stream
Rudaw Stream
9.4 هزار بار بازدید - 11 ماه پیش - ئەمجارە لەبەرنامەی لەگەڵ رەنج بەرپرسان
ئەمجارە لەبەرنامەی لەگەڵ رەنج بەرپرسان لەگەڵ هاونیشتمانیان یەک دەنگن و دژی گرانبوونی نرخی کارەبان لە رێگەی سیستەمی پریپەیدەوە.


سیستەمی پریپەید، کە کارەبایەکی 24 کاژێریی نیشتمانییە، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێک لە شاری سلێمانی لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار، لە هەولێر بۆ 175 و لە دهۆک بۆ 60 دینار، ئەوەش ناڕەزایەتیی بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکە نوێیەکانی لێکەوتووەتەوە. ئەنجوومەنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێریش، داوای چاوخشاندنەوە بە نرخەکاندا دەکەن.


سیستمی پریپەید، بەشێوەی کارتە و بەگوێرەی بەکاربردن، باڵانسەکە کەمدەبێتەوە.


چوارشەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی سیستەمی پریپەید و گرانبوونی نرخی کارەبا کۆبووەوە، کە بەگوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، زۆرینەیان دژی ئەو نرخەن.


بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، لە هەرێمی کوردستان کارەبای 55 هەزار هاوبەش کراوەتە پریپەید کە 40 هەزاریان هاوبەشی هایکۆست، 5 هەزار لۆکۆست و 10 هەزار هاوبەشی بازرگانین و بەهۆی دابینکردنی کارەبا لەرێگەی سیستەمی پریپەیدەوە 320 موەلیدە لەکار وەستێندراون.
#کارەبا #لەگەڵ_رەنج #electricity #erbil #هەولێر #کوردستان
11 ماه پیش در تاریخ 1402/06/06 منتشر شده است.
9,445 بـار بازدید شده
... بیشتر