عەلی کەردار، بەیتی پایزێ

xaled qadery
xaled qadery
8.3 هزار بار بازدید - 4 سال پیش - عەلی کەردار ساڵی ١٩٢٨ لە
عەلی کەردار ساڵی ١٩٢٨ لە ئاوایی باخچەی بناری چیای میرقاز، سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە. حەیران و بەیت و باوی لە دەمی خۆشخوانانی وەک "ساڵە کوردە" و "کەریم ملخوار" و "ڕەحمان لێفەدروو"وە قۆزتۆتەوە و بە زەوقی خۆی وەریگرتوون و کوتوونیەتەوە. حەیرانی بە ھەر سێک شێوازی دەشتی ھەولێر و بەری سۆران و دیوی مەنگوڕ و گەورکان کوتۆتەوە. شێوازی کوتنی بەیتەکان لە زاری عەلی کەردارەوە تایبەت بە خۆیەتی و سۆزی دەنگ و حەزی شاراوەی ناو قوڕگی وای کردووە لاسایی کردنەوەی مەحاڵ بێ. عەلی کەردار جگە لە حەیران و بەیت، وردەقام و بەندیشی کوتوون. وردەقامەکانی مۆرکی خۆی پێوەیە و کوتنی لە کوتنی کەس ناچێ و لاسایی‌کردنەوە نین. کەردار جگە لەو ھونەرانەی ھەیبوون قسەخۆش و نوکتەزان و بەمشووریش بووە، لە ناو مەجلیساندا ڕووی ھەموان لەوی بووە. ھەقایەت و چیرۆکانیشی زۆر زانیوە و لە مەجلیسان کوتوونی. خەڵک بە حورمەتەوە لێیان ڕوانیوە و قسەیان لێ وەرگرتووە و لە ناوبژیدا کەس قسەی نەشکاندووە. بە ھەر ھۆیەکەوە بێ زۆر خووی نەداوەتە تۆمارکرانی دەنگ و ڕەنگی و لەو دەریا بێ‌سامانەی فولکلۆری کورد ئەوی لە خنکان قوتار بووە زۆر نین و ھەمووشیان عەنتیکەن.
4 سال پیش در تاریخ 1399/07/21 منتشر شده است.
8,395 بـار بازدید شده
... بیشتر