ببینە چۆن بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت

Rudaw Stream
Rudaw Stream
17 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - ئێستا گەورەترین هەناردەی سووریا هۆشبەری
ئێستا گەورەترین هەناردەی سووریا هۆشبەری کاپتاگۆنە و بازاڕی سەرەکیشی سعودیەیە. هێزەکانی ئاسایش و پاسەوانانی سنووری ئەو وڵاتە، دەستیان بەسەر هەزاران پارچە حەبی هۆشبەردا گرتووە.

قاچاخچییەکان، سەوزە و میوە، کارتۆنی چا، پارچەی کۆنکرێتی، فەردەی ئارد و تەنانەت ئاژەڵی ماڵیش بۆ گواستنەوەی کاپتاگۆن بەکاردەهێنن.
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە 2020دا، 7,362 دۆسیەی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە لە لوبنان هەبووە.

کاپتاگۆن ماددەیەکی وزەبەخشە کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەکار دەهێندرا. حەبەکە هێزێکی جەستەیی لەرادەبەدەر و توانای مانەوە بە چالاکی و بەبێ خەوتن بۆ ماوەی زیاتر لە سێ رۆژ دەداتە بەکاربەرەکەی.

80٪ی هۆشبەرەکە لە سووریا بەرهەمدێت و بە نێو تورکیا، سووریا، عێراق، ئوردن، لوبنان و سعودیە بڵاوبووەتەوە. قاچاخچییەکان باس لەوە دەکەن، بازرگانیی ماددەکە لەلایەن 50 بەرپرسی باڵای نێوان ئەو وڵاتانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئامارە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن، گوژمەی بازرگانییەکە 10 ملیار دۆلاری ئەمریکییە و بەردەوام لە فراوانبووندایە. تەنیا لە 2021دا زیاتر لە 400 ملیۆن پارچە حەب دەستی بەسەردا گیراوە و پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا بڕەکە زۆر زیاتر بێت.

عێراقیش، لە بەکاربەرانی هۆشبەری کاپتاگۆن بێبەش نییە؛ بەڕێوەبەرایەتی بنبڕکردنى ماددەى هۆشبەر باس لەوە دەکات، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا 20 هەزار بەکاربەری هۆشبەریان دەستگیرکردووە و تەنیا لە حەوت مانگی ئەمساڵیشدا هەزار و 431 بازرگانیان دەستگیرکردووە.
2 سال پیش در تاریخ 1401/08/14 منتشر شده است.
17,008 بـار بازدید شده
... بیشتر