داکە باران / کەماڵ قادری

Arsalan Yarehmedi
Arsalan Yarehmedi
13.7 هزار بار بازدید - 11 سال پیش - تک تک داکە هۆ هۆ
تک تک داکە هۆ هۆ باران، داکە باران وەکوو جاران
پوش و پەڵاش رابماڵە، بیشۆر رومەتی کۆساران

داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران

رەنگی شەرمە زڕە دەنگ لە کوچەو کۆڵانی شاران
نە لە شاران، نە هەواران سێبەریکیان نەما یاران

رەنگی شەرمە زڕە دەنگ لە کوچەو کۆڵانی شاران

داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران
داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران

هاوار لە گەروو خنکاوە، ئاسمان شینایی نەماوە
عەشق سەری خۆی هەڵگرت و پەنجەی شاعیر داڕزاوە

داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران
داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران

تک تک داکە هۆ هۆ باران، داکە باران وەکوو جاران

هاوار نەما هاواری چی، دڵبەر کوا دڵداری چی
شێعر تاڵاو بە تاڵەزا، زمان سوتاوە زاری چی

داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران
داکە باران داکە باران، گەر پێت کرا وەکوو جاران
11 سال پیش در تاریخ 1392/10/19 منتشر شده است.
13,796 بـار بازدید شده
... بیشتر