بەرنامەی رەمەزاندروستی لەگەڵ ئەحمەد جۆڵا

Dr. Aras
Dr. Aras
93 هزار بار بازدید - 4 سال پیش - ئەحمەد جۆڵا، ئەکتەری ناوداری کۆمیدی
ئەحمەد جۆڵا، ئەکتەری ناوداری کۆمیدی بەشداری لە بەرنامەی رەمەزاندروستی کرد، لەم بەرنامەیەدا کەبابێکی زیاتر لە مەترێک درێژی بۆ ئامادەکرا، ئەحمەد جۆڵاش ئەم شیشە کەبابەی بە تابوت وەسفکرد.

لەکاتی برژاندنی کەبابەکە، هونەرمەند ماهیر حەسەن خۆی کرد بە ژوورەوە بە ئەحمەد جۆڵای گوت، کە ئەگەر ئەم کەبابە هەمووی بە تەنیا بخۆیت تازییەکەت لە کوێ بۆ دانێین؟.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە، دکتۆر ئاراس لە ئەحمەد جۆڵا دەپرسێت، کە زاکیرەت چۆنە، ئەویش دەڵێت "شکور زاکیرەم باشە، بەڵام چەند جارێک ئۆتۆمبێڵەکەم لە دەباشان بەجێهێشتووەو خۆشم گەڕامەتەوە ماڵەوە".

هونەرمەندە ئەحمەد جۆڵا دەڵێت، کە وەرزش کەم دەکات، بەڵام زۆر حەزی لە مالەوانییەو رۆژانە مەلە دەکات و دەڵێت" مەلەوانێکی زۆر چاکم، ئەو مەزبەحەو بۆ دەکەم بە دوو کەرتەوە".
4 سال پیش در تاریخ 1399/02/21 منتشر شده است.
93,081 بـار بازدید شده
... بیشتر