Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان - دروستکردنی زیاتر لە 1600 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەولێر

Rudaw Stream
Rudaw Stream
5.7 هزار بار بازدید - 12 ماه پیش - پروژی بۆلیڤاردپرۆژەی نیشتەجێبوونی بۆلیڤارد دەکەوێتە
پروژی بۆلیڤارد

پرۆژەی نیشتەجێبوونی بۆلیڤارد دەکەوێتە نێو جەرگەی شاری هەولێر، پێکدێت لە 1618 یەکەی نیشتەجێبوون بە  قەبارەی جیاواز لە 10 تاوەردا و شوێنی وەستانی 2450 ئۆتۆمبێلیشی هەیە.

پرۆژەکە لەلایەن 100 ئەندازیاری کورد سەرپەرشتی دەکرێت و تێیدا 30 هەزار تۆن چیمەنتۆی خوماڵی، 200 هەزار تۆن شیشی ئاسنی کارگەی کوردی، 220 هەزار مەترسێجا کۆنکرێت، 140  هەزار مەتر پورسەلینی بۆ رووپۆشکردنی تاوەرەکانی پروژەکە بەکاردەهێندرێن.

کومپانیای فۆربرێج سەرپەرشی پڕۆژەکە دەکات و پلانی هەیە هەمان پرۆژە لە هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان دروست بکات.

تاوەکو ئێستا 7 ملیۆن کاژێر کار لە پڕۆژەکەدا کراوەو ئیستا زیاتر لە 90٪ی تەواوکراوە، بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواوبکرێت.
12 ماه پیش در تاریخ 1402/04/28 منتشر شده است.
5,768 بـار بازدید شده
... بیشتر