باوەڕنما - "لە کوردستان دوو کەس بە رەزامەندیی خۆیان زینا بکەن سزا نادرێن"

Rudaw Stream
Rudaw Stream
52.2 هزار بار بازدید - 5 ماه پیش - لەشفرۆشی لە کۆمەڵگەی موسڵماناندامورشید خەزنەوی
لەشفرۆشی لە کۆمەڵگەی موسڵماناندا
مورشید خەزنەوی ''سێ گەورەترین وڵاتی موسڵمانان رووگەی گەشتیاریی سێکسین، وەک مەغریب، تورکیا و ئیندۆنیزیا.''
جاسم کەلاری "بەپێی یاسا لە کوردستان دوو کەس بە رەزامەندیی خۆیان زینا بکەن سزا نادرێن، بۆیە گرنگە یاساکان تووندتر بکرێن.''
محەممەد خانی ''27 ملیۆن مرۆڤ کراون بە کۆیلە و سێکسیان پێدەکرێت."

لەشفرۆشی مژاری بەرنامەی دووەمی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
سەرەتا د. محەممەد خانی ئاماژەی بەوەکرد، مرۆڤ کەرامەتی خودی هەیە و نابێت بەکاربهێنرێت، بۆ رێگریکردن لە بوونی لەشفرۆشی، گرنگە هاوکاری پرۆسەی هاوسەرگیری بدرێت، چونکە زۆری خەرجییەکان هۆکاری کەمبوونەوەی هاوسەرگیرین، ئەمەش مانای زیادبوونی لەشفرۆشی دێت. د. محەممەد خانی گوتی" ئێستا 27 ملیۆن مرۆڤ کراون بە کۆیلە و سێکسیان پێدەکرێت".
لای خۆیەوە د. مورشید خەزنەوی روونیکردەوە کە سێ گەورەترین وڵاتی موسڵمانان رووگەی گەشتیاریی سێکسین، وەک مەغریب، تورکیا و ئیندۆنیزیا. د. مورشید خەزنەوی ئاماژەی بەوەکرد، لە وڵاتانی موسڵمانان و تازەپێگەیشتوو هەژاری و قورسکردنی هاوسەرگیری هۆکاری لەشفرۆشین، بەڵام لە وڵاتانی ئەوروپی هەژاری هۆکار نییە، بەڵکو حەز و نەبوونی هاوسەرگیرییە و دەڵێت "لە وڵاتانی سوێد، نەرویج و فینلەند بە یاسا لەشکڕین قەدەخەکراوە". د. مورشید خەزنەوی گوتیشتی" ناتوانرێت لەشفرۆشی لە جیهاندا بنەبڕبکرێت، بەڵام دەکرێ لە وڵاتانی موسڵمانان لە رێگەی ئایینەوە کەمبکرێتەوە".
مامۆستا جاسم کەلاری سەرەڕای ئەوەی هۆکاری زۆری باسکرد لە زۆربوونی لەشفرۆشی، بەڵام ئەو زیاتر جەختی لەسەر یاساکانی رێگریکردن کردەوەو گوتی "بەپێی یاسا لە کوردستان دوو کەس بە رەزامەندیی خۆیان زینا بکەن سزا نادرێن، بۆیە گرنگە یاساکان تووندتر بکرێن و لە بەرامبەریشدا یاسای هاوسەرگیری کە  قورسکراوە ئاسانبکرێت". جاسم کەلاری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە جیهاندا زۆرترین بازرگانی بە لەشفرۆشییەوە دەکرێت.
5 ماه پیش در تاریخ 1402/12/22 منتشر شده است.
52,275 بـار بازدید شده
... بیشتر