دەنگی ئەمەریکا VOA | کۆڵبەرە کوردەکانی سەر سنور و مەترسیەکانی بەردەمیان

VOA Kurdish
VOA Kurdish
13 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - کۆڵبەرە کوردەکانی سەرسنوور و مەترسیەکانی
کۆڵبەرە کوردەکانی سەرسنوور و مەترسیەکانی بەردەمیان دۆکۆمێنتاریـیەکە سەبارەت بە بارودۆخی کۆڵبەرانی کورد لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراقدا، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام ڕووبەڕووی کوشتن و خنکان و ڕەقبوونەوە دەبنەوە، بەڵام خراپی دۆخی ژیانیان و نەبوونی کارێکی دیکە ناچاریان دەکات لەم کارە بەردەوام بن، وەک خۆیان دەڵێن بۆ پەیداکردنی پاروویـیەک نان بۆ منداڵەکانیان ئەم ڕێگا پڕ مەترسیـیە دەبڕن، ئەگەرچی ڕەنگە جارێکی تر نەگەڕێنەوە بۆ نێو خێزانەکانیان.
سەرەڕای ئەوەش پاسدارانی ئێرانی سەر سنوور لە بەرامبەر کۆڵبەرە کوردەکاندا سڵ لە هیچ شتێک ناکەنەوە و بەردەوام تەقەیان لێدەکەن و لێـیان دەکوژن.
بڕینی ڕێگەیەکی نا یاسایی لەم جۆرە هەزاران کەسی کردووەتە قوربانی نان، ئەم ڕێگا سەخت و مەترسیدارە، پیر و گەنج و هەرزەکار ناناسێت بۆ هەموویان هەر هەمان ئەو ڕێگە سەختەیە کە لە نێوان ژیان و مردندایە.
یەکێک لە کۆڵبەرەکان دەڵێت" بێکاری وەهای لێکردووین خۆمان بخەینە ناو دەمی ئەژدیهاوە."
بەشێک لەو کۆڵبەرانە  کە زۆربەیان خەڵکی ناوچە هەژارنشینەکانی سەرسنوورن، بەهۆی تەقینەوەی مین ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە، بەڵام ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان لەم کارە بەردەوام بن.



دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 45 زمان کە یەکێکیان زمانی کوردیـیە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.
3 سال پیش در تاریخ 1400/01/06 منتشر شده است.
13,048 بـار بازدید شده
... بیشتر