کتێبی دەنگی ـ حیکایەتی مەلای مەشهور

کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan
29.4 هزار بار بازدید - 5 سال پیش - کتێبی دەنگی حیکایەتی مەلای مەشهوور
کتێبی دەنگی حیکایەتی مەلای مەشهوور مەلا نەسرەددین یاخود مەلای مەشهور(کە لە کوردەواریدا بەم ناوەوە ناسراوە)، هەرچەندە لەبارەی کەسایەتیی ڕاستەقینە و شوێن و کاتی لەدایکبوونییەوە مشتومڕی لەسەرە، بەڵام چیرۆک و نوکتە و بەسەرهاتەکانی لەنێو زۆربەی ئەدەبیاتی گەلاندا دەبینرێن. بەسەرهات و چیرۆکەکانی مەلای مەشهور جگە لەوەی کۆمیدی و پێکەنینهاوەرن، زۆربەشیان پڕن لە پەند و حیکمەت و هونەری وەڵامدانەوە. ئەم کتێبە خنجیلانەش کۆمەڵێک لەو بەسەرهاتانەی بە زمانی کوردی کۆکردووەتەوە بەو هیوایەی لەناو کتێبخانەی منداڵاندا هەم بە مەبەستی فێربوونی زمان و ڕاهێنانی خوێندنەوە و هەمیش بۆ چێژوەرگرتن و سودوەرگرتن لە خوێندنەوەیان کەلێنێک پربکاتەوە.
5 سال پیش در تاریخ 1398/04/29 منتشر شده است.
29,460 بـار بازدید شده
... بیشتر