Adnan Karim Sofi Goshay Khanaqa | عەدنان کەریم سۆفی گۆشەی خانەقا

Shwan Ibrahim
Shwan Ibrahim
310.8 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - تێکست : هێمن موکریانیسۆفی گۆشەی
تێکست : هێمن موکریانی


سۆفی گۆشەی خانەقا بووم ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەت نشین بووم ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لە بار و دڵکەش و بەرزه بەڵام
گیانەکەم من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەو قەدەم
جیلوەی جوانی لە هەرچی دا هەبێ خۆشم دەوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم
هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوڵێنێتەوە هەستی دەروون
زەردە پەڕ کاروان کوژه تاریك و ڕوونی صوبحەدەم
ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لا سوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵبەدەم
کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووه
گا لە دەشتی گەرمه سێر و گا لە کوێستانی گەدەم
وەك شەپۆلی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییه
گێژ دەخۆم پێچی دەدەم من ڕۆڵەی کوردی ئەم سەدەم
ڕێگه سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێر و گەوە
هەر دەبێ ببزووم دەبێ بکشێم وچانی لێ نەدەم
سێبەری مەرگم لە پێش دایه و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگه جێگام هەر تلاسا بێ قەدەم
من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووه
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم پاڵ وە شەیتانێ دەدەم
کانیی ڕوونم دی بە لێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
بەفری گەورەم دی چیای گرت و بە تاوێ بووە قەدەم
ژینی کورتم دی پڕا و پڕ لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بە ڕیسوایی و نەدەم
ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەك دڵۆپێ دەچمە نێو دەریای عەدەم
2 سال پیش در تاریخ 1401/03/13 منتشر شده است.
310,800 بـار بازدید شده
... بیشتر