Anwar Karadaghi / Gasht | ئەنوەر قەرەداغی / گەشت

Anwar Karadaghi
Anwar Karadaghi
231.1 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - گەشتێک بە شاری سلێمانی دالە
گەشتێک بە شاری سلێمانی دا
لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ داوام لێکرا کارێکی هونەری پێشکەش کەم لەو بەرهەمانەی مۆرکی شاری سلێمانی یان پێوەیە
منیش چەند میلۆدیەکم پێشکەش کرد لە کارەکانی کە خۆم ئیشم تیادا کردبوولە وەی ئاوازی خۆم بێت یان ئامادەکاری و دابەش کردنی موزیکی بەرهەمەکان لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و تیپی زانکۆی سلێمانی ،لە فێستیڤاڵەکەدا لەبەر خراپی سیستەمی دەنگ باش نەگەشتە میوانەکان و ئامادەبووان هەرچەندە من ئاماژەم بەوە کرد لەپێشداو پێم وتن کە دەبێت بۆسیستەمی دەنک ئاگادار بن  بەس گوێیان بۆ نەگرتم بەداخەوە لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەبوانی هۆلەکە زۆریان لا پەسەند و خۆش بوو  ،بۆ ئەم کارەش ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی ژەنیارانی بەتوانا هاوکاریان کردم لەگەڵ پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بە سوپاسەوە لێرەوە سوپاسیان دەکەم پڕ بەدڵ .دواتر هەر برادەرەژەنیارەکان پێشنیاری ئەوەیان بۆ کردم کە کارەکە جوانە با تۆماری بکەینەوە منیش هەر ئەو بیرۆکەم لە مێشکدا بوو لە خۆشەویستی و دڵسۆزیان دا  دەستم پێکردەوە لەدەنگەکان چەند خوێندکارێکم هەڵبژارد لە کوران و کچان هەروەها هونەرمەندە گۆرانیبێژەکانیش ئامادەییان پیشان دابۆ ئەم مەبەستە بۆیە بەتەنها خۆم موزیکەکەیم لە ستۆدیۆکەی نووسیەوە و خۆم تۆمار کردەوە و حەزم کرد هونەرمەندان بلند قەرەداغی و خەلیل عەبدوڵا سۆلۆی کارەکان لێ بدەن کەلە فێستیڤاڵەکەدا لێیان دابوو بەخۆشحاڵیەوە هاتن بەدەممەوە و کارەکەم تەواو کرد وەک دەنگ ، دواتر پەیوەندیم لەگەڵ براوخوێنداکاری ئەزیزم ئاسۆ جەمال موختار بەرێوەبەری تەلەفزیۆنی پەروەردە کرد کە کلیپی بۆ بکەین بە سوپاسەوە هات بەدەممەوە و پێشنیارەکانیم هەموو قبوڵ کرد لە پێناو سەرکەوتنی کارەکەمان ..جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی بێپایانم بۆ هەریەک لەتەلەفزیۆنی پەروەردە لە بەرێوەبەر و کارمەندانی هونەریی و  رێکخراوەدیموکراتیەکانی ی،ن.ك و پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی -بەشی موزیک ودلسۆزمان فەرهاد حەمە جان بکەم بۆ ئەو هاوکاری و بەدەمەوە هاتنەیان بۆ تەواو کردنی کارەکەمان...سۆپاس بۆ هەرکەسێک هاوکارمان بووە بە قسەیەکی جوان و شیرین ..
ئەنوەرقەرەداغی
2 سال پیش در تاریخ 1401/07/14 منتشر شده است.
231,107 بـار بازدید شده
... بیشتر