۱۰ پرسیار و بژاردەی زۆر قورس ؟ بزانە زیرەکیت !

BattleView
BattleView
296 هزار بار بازدید - 6 سال پیش - دە پرسیار و بژاردەی زۆر
دە پرسیار و بژاردەی زۆر قورس
ژیان پڕیەتی لە بەرزی و نزمی لە خۆشی و ناخۆشی، مرۆڤ لە ژیاندا زۆر جار چەندین بژاردەی پێ دەدرێ، وە خۆی دەبێت بڕیار بدات لەوەی کە کام بژاردە زۆر گونجاوە و بەسوودە بۆ ژیانی، بۆ نمونە ئایا بۆچی بخوێنم، ئایا ببم بە دکتۆر یا بە ئەندازیار ؟ ئایا کام زانکۆ باشترە لە وانی تر ؟ ئایا بڕۆم بۆ ئەوروپا یا لە کوردستان بژیم باشترە ؟ ئەمانەو هەزارەها بژاردەی تر ڕۆژانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە ئەوەی بڕیار دەدات و هەڵدەبژێرێت ئەوە تەنها خۆتی، بەڵام بیرت نەچێ ژیانی تۆ لەسەر هەڵبژاردن و بڕیارەکانی خۆت بنیاد دەنرێت بۆ باشتر یاخود خراپتر، وە لە کۆتایی دا هەڵبژاردەکەت کاری گەری دەبێت لەسەر کەسایەتی تۆ. بۆیە لەم ڤیدیۆیەد ا یوتیوبی کوردستان ١٠ قورسترین بژاردەی بۆ ئامادە کردویت، لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا پێتی دەڵێین کە تۆ خاوەن چ جۆرە کەسایەتیەکیت. بۆ هەر پرسیارێک دوو بژاردەت هەیە ئەی و بی تەنها دەتوانی یەکێک لە بژاردەکان هەڵبژێریت. بەڵام کاتێ وەڵامی پرسیارەکان دەدەیتەوە تکایە ژمارەی ئەی و بیەکان کۆبکەرەوە بۆ نمونە لە کۆتاییدا چەند ئەی وە جەند بیت بەدەست هێناوە.چونکە کۆی ئەی و بیەکان کەسایەتی تۆ دیاری دەکات...بیرت نەچی بۆ هەر بژاردەیەک تەنها ١٠ چرکەت هەیە بۆ بڕیار دان ئێستا با دەست پێ بکەین
6 سال پیش در تاریخ 1397/06/20 منتشر شده است.
296,062 بـار بازدید شده
... بیشتر