رووداو لە ماڵی مارادۆنا- Rûdaw li mala Maradona -Rudaw from Diego Maradona's house in Argentina
15.8 هزار بار بازدید -
2 سال پیش
-
رۆژ عەلی زاڵە نێردراوی رووداو
رۆژ عەلی زاڵە نێردراوی رووداو رۆژێک پێش یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر لەنێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا دەچێتە ماڵی مارادۆنا لە پایتەختی ئەو وڵاتە.
رۆژ عەلی زاڵە دەڵێت، ماڵی مارادۆنا وەک مەزارگەیەکی لێهاتووە و پەیتا پەیتا ئەرجەنتینییەکان دێن بۆ بینینی.
یەکێک لە ژوورەکان شوێنی ئەو خەڵاتانەیە کە لەکاتی گەنجیدا بردوویەتیەوە. دواتر شوێنی دانیشتنی پیشان دەدرێت. دەچێتە چێشتخانەی ماڵەکەی و ئەو خواردن و خواردنەوانە دەبینێت کە لەنێو بەفرگرەکەی هێشتا ماون.
لە هەموو شوێنێکی ماڵەکەی وێنە کۆنەکانی دانراون و دواتر نێردراوی رووداو دەچێتە شوێنی نووستنی مارادۆنا.
2 سال پیش
در تاریخ 1401/09/27 منتشر شده
است.
15,826
بـار بازدید شده