Shexa Rasul Bo lawey شێخه‌ ڕه‌سووڵ بۆ له‌وێی

Khogr Bedri خۆگر بەدری
Khogr Bedri خۆگر بەدری
1.1 هزار بار بازدید - 13 ساعت پیش - لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ
لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟ سازی ئاوازی ژیانی، بۆ لەوێی؟ قەت هەوای ناسازی وێت پێ ناکەوێ ئەی گوڵاڵەی دەوری کانی بۆ لەوێی؟ تا بە پیریم ڕادەگەی، زوو بێرەوە کەڵکەڵەی دەورانی جوانی، بۆ لەوێی؟ تۆ کە بەرگەی تینی تاوێ ناگری یوسفی کەنعانی ژانی، بۆ لەوێی؟ ئەوڕۆ من کەوتووم لەبەر دەردی دڵم تۆ دەوای دەردی گرانی، بۆ لەوێی؟ هەر بە زار و ئاهی من دەشنایتەوە ئێستە بێ ئاوازی گیانی بۆ لەوێی؟ شاعیر و شیعرن دەسووتێن لێرە، بۆت تۆ وشە و ئاوازی جوانی، بۆ لەوێی؟ گەر لەوێ بێڕۆحی سیسی کردبی لێرە خۆ ڕۆحی ڕەوانی، بۆ لەوێی؟ "شێخە ڕەسوڵ"
13 ساعت پیش در تاریخ 1403/07/09 منتشر شده است.
1,115 بـار بازدید شده
... بیشتر