Documentary | شەهیدانی دەروازەی شار

Rudaw Stream
Rudaw Stream
30.7 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - پێنج گەنجی شاری سلێمانی بە
پێنج گەنجی شاری سلێمانی بە ناوەکانی جەلال عەبدوڵڵا و بەرهەم عومەر و کەمال مەحموود و عەلی حەمەڕەحیم و تاریق قادر، رۆژی 24ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1987 بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی سلێمانی لە دووڕیانی سەرچنار، بەبەرچاوی بەشێک لە خەڵکی شارەوە گوللەباران کران. ئەو گەنجانە لە یەکێک لە شانەکانی رێکخستنی سەر بە کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان کاریان دەکرد. دوای دەستگیرکردنیان، هێزەکانی ئەمن هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکانیان و خێزانەکانیشیان دەستگیردەکەن. تاوەکو ئێستا چارەنووسییان نادیارە، تەنیا بەڵگەیەک لەسەر کەسوکارییان نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنی سلێمانییە کە دەڵێت کەسوکارەکانیان سەربڕدراون.
ئەم بەڵگەفیلمە، لە رێگەی ئەو کەسوکارانەی کە هێشتا لە ژیاندا ماون لەگەڵ هاوڕێکانیان، چیرۆکی تەواوی ئەو گەنجانە و چارەنووسی کەسوکارییان دەگێڕێتەوە.

بەڵگەفیلمی ''شەهیدانی دەروازەی شار'' لە رۆژی 13ی ئابی 2021 پەخشکرا.

دەرهێنەر: نەبەز ئەحمەد
بەرهەمی ساڵی 2021

Rudaw Stream
3 سال پیش در تاریخ 1400/05/23 منتشر شده است.
30,775 بـار بازدید شده
... بیشتر