Kurda - Xaribi | کوردە - خاکی غەریبی

Diyar Tahir
Diyar Tahir
72.6 هزار بار بازدید - 5 سال پیش - کوردە | خاکی غەریبیئاوازی گۆرانی
کوردە | خاکی غەریبی
ئاوازی گۆرانی | هونەرمەند ڕۆژ کەریم
تێکستی گۆرانی |  هێمن شێخ عومەر

****

لەم وڵاتی غەریبیە بەستەی دڵم هەر ئازارە
نە جێژوانێک شارەزام و نە دۆستێکم وا لەم شارە
لەم وڵاتی غەریبیە دڵم هەردەم بریندارە
نە باخەکان دادم ئەداو نە ئەم روبارو کەنارە
من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە
بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

لەوەتەی من ئەژیم لێرە شەو و ڕۆژم لێ گۆڕاوە
نە کەسێتیم وەک جارانەو نە هەستەکەی ئەوسام ماوە
لەوەتەی من ئەژیم لێرە وا هەست ئەکەم ئەچمە دواوە
هەر دەرگایەک ڕووی لێ ئەکەم لە بەردەمما داخراوە
من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە
بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

تەنهایی من هێندە سەختە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەتوێمەوە
خەم و خەفەت ناخم ئەخواو بە دەردەوە ئەتلێمەوە
تەنهایی من هێندە سەختە وا خەریکە ئەسڕێمەوە
تەمەن هەموی لێرە ئەڕواو هەر چاوەڕێم کە بێمەوە
من لە خاکی وڵاتێکم گەرچی هەموو شتێک جوانە
بەڵام دڵم چونکە فێرە لێرەش پیشەی هەر گریانە

Copyright Disclaimer
Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for 'Fair Use' for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research, Fair use is a permitted by copyright statute that might otherwise be infringing, Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.

#نۆستالژیا
5 سال پیش در تاریخ 1398/05/23 منتشر شده است.
72,671 بـار بازدید شده
... بیشتر