سافی هیرانی | دولبەرا دڵ بێقەرارە | بیلال کەیوانی

Muhamad Farhad Aziz
Muhamad Farhad Aziz
17.4 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - شعری سافی هیرانی (صافى هيرانى)
شعری سافی هیرانی (صافى هيرانى) گوتنی بیلال کەیوانی سافی هیرانی، مستەفا کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەلی کوڕی مستەفای هیرانی-یە. ساڵی 1873 لە ناوچەی هیرانی خۆشناوەتی لەدایک بووە. لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی داوەتە شیعر نووسین. شارەزایی باشی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی-دا هەبووە و بە هەموو ئه و زمانانە شیعری نووسیوە. شیعرەکانی سافی هیرانی کاریگەریی شاعیرانی پێش خۆیی بەسەرەوە بووە بەتایبەت شاعیرە مەزنەکانی وەک نالی و کوردی. سافی، سەرەتای خوێندنی ئایینی لای باوکی دەست پێکردووە، پاشان لە ناوچەکانی کۆیە و هەولێر و رەواندز و سۆران، فەقێیەتیی کردووە و لای مامۆستایانی ئاینیی بەناوبانگی ئەوکاتە خوێندوویەتی. تەنانەت بۆ خوێندن و فەقێیەتی چووەتە ناوچەکانی لاجان و مەهاباد لە خۆرهەڵاتی کوردستان و ماوەیەکی زۆریش لای (قازی عەلی) باوکی پێشەوا قازی محەمەد خوێندوویەتی. لە بەراوردی لاهووت و ناسووت دا، پلە و پایەی بەرزی بەدەستهێناوە و یەکێک بووە لە رێزی ئه و شاعیرە ناسراوانەی کە تەسەوف و ئەدەبیان بەیەکەوە کۆکردووەتەوه، وەک جەزیری و حەریق و مەحوی. عیشق و تەسەوف بەتەواوی پێکاویانە. سافی هیرانی رۆژی 12-02-1942 کۆچی دوایی کردووە. «کوردیپێدیا»
3 سال پیش در تاریخ 1400/04/12 منتشر شده است.
17,466 بـار بازدید شده
... بیشتر