به‌یانى باش كوردستان - هه‌لمه‌تێكى نه‌مام چاندن به‌بۆنه‌ى (112)ساڵه‌ى له‌دایك بوونى بارزانی - سۆران

Kurdistan TV
Kurdistan TV
66 بار بازدید - 10 سال پیش - 17-3-2015 - به‌بۆنه‌ى (112)ساڵه‌ى له‌دایك
17-3-2015 - به‌بۆنه‌ى (112)ساڵه‌ى له‌دایك بوونى باوكى روحى نه‌ته‌وه‌ى كورد بارزانى نه‌مر. رێكخراوى باپشتیان سه‌ر به‌ لێژنه‌ ناوچه‌ى گۆره‌ز له‌ سنورى لقى 10 ى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى میرى ناوچه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى نه‌مام چاندنیان به‌رێوه‌برد كه‌ تیایدا 250 نه‌مام له‌ گۆرستانى باپشتیان چێنران. هه‌رله‌یادى (112) ساڵه‌ى له‌دایك بوونى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌ى كورد بارزانى نه‌مر، له‌چۆمانیش لیژنه‌ ناوچه‌ى باڵه‌ك سه‌ربه‌لقى 26ى گوڵانى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌به‌شدارى چین‌و توێژ‌و ده‌زگاكانى میرى به‌چاندنى (112)نه‌مام ، ساڵیادى له‌دایك بوونى بارزانى نه‌مریان به‌رزراگرت. هه‌ربه‌بۆنه‌ى (112)ساڵه‌ى له‌دایك بوونى ره‌مزى به‌رخودانى گه‌لى كورد بارزانى نه‌مر له‌شاره‌دێى خه‌لیفان سه‌ر به‌ لیژنه‌ ناوچه‌ى خه‌لیفانى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌زگاكانى میرى‌و چین‌و توێژه‌كانى شاره‌دێیه‌كه‌ له‌هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراواندا به‌چاندنى(112)نه‌مام له‌چه‌ند شوێنێكى خه‌لیفان ئه‌و یاده‌ به‌شكۆداریه‌وه‌ به‌رزڕاگیرا. به‌هه‌مان بۆنه‌وه‌ له‌شاره‌دێى سیده‌كانیش به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌داموده‌زگاكانى میرى‌و ستافى لیژنه‌ناوچه‌ى سیده‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌ڵمه‌تێكى نه‌مام چاندن به‌ڕێوه‌چو. په‌یامنێر - فه‌له‌كناز جه‌مال وێنه‌گر - سیامه‌ند_زریان_شوان مۆنتاژ - ستار محه‌مه‌د
10 سال پیش در تاریخ 1393/12/26 منتشر شده است.
66 بـار بازدید شده
... بیشتر