زنجیرەی مێتافیزیک (8) - هۆکارێتی چییە؟

پێشەکی
پێشەکی
69 بار بازدید - 16 ساعت پیش - زنجیرەی مێتافیزیک (8) - هۆکارێتی
زنجیرەی مێتافیزیک (8) - هۆکارێتی چییە؟ لەم ئەڵقە، دەپرسین هۆکارێتی چییە؟ دابەشکاریییەکەی ئەرستۆ بۆ هۆکارێتی چییە؟ بۆ باوەڕمان بە هۆکارێتی بێت؟ سروشتی هۆکارێتی چییە؟ بیردۆزە وردەکەرەوەکان چین دەربارەی، وەک ئەوەی دەیڤد هیوم؟ ئەی بیردۆزی فیزیکی هۆکارێتی چییە؟ بۆ زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە بینەری ئەڵقەکە بن. سەبارەت بە زنجیرەی مێتافیزیک میتافیزیک وەک لقێکی دێرین و گرنگی فەلسەفە، تا ئەمڕۆش یەکێکە لە مەیدانە چالاکەکانی فەلسەفە کە پڕە لە تێڕوانینی جۆراوجۆر و سەرنجڕاکێش. بەڵام بە سادەیی میتافیزیک چییە؟ میتافیزیک گەرچی ئاسان نییە پێناسەکردنی بەڵام ئەتوانین بڵێین لێکۆڵینەوەیەکی بنەماییە لە حەقیقەتی بوون و چەند لایەنێکی تر. میتافیزیک هەوڵدەدات پرسیارگەلێک وەڵام بداتەوە وەکو: چی بوونی هەیە؟ سروشتی شتەکان چین؟ ئایا شتەکان ئەکرا بە شێوەیەکی تر بن؟ سروشتی هۆکارێتی چییە؟ ئایا ویستی ئازادمان هەیە؟ ئایا شتانێکی ئەبستراکت بوونیان هەیە؟ سروشت کات چییە؟ جا لەم زنجیرەدا، هەوڵدەدەین تێڕوانینە جیاوازەکان بگوازینەوە دەربارەی ئەو پرسیارانە و هیتریش بە زمانێکی پوخت و ساددە لەسەر بنەمای تێکستبووک و سەرچاوە جیاوازە سەردەمییەکان
16 ساعت پیش در تاریخ 1403/07/10 منتشر شده است.
69 بـار بازدید شده
... بیشتر