Kurde Omer - Xaki Xaribi کوردە عومەر ـ خاکی غەریبی

Shawaz Omed
Shawaz Omed
1.5 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - ‎لەم وڵاتی غەریبیە‎بەستەی دڵم هەر
‎لەم وڵاتی غەریبیە
‎بەستەی دڵم هەر ئازارە
‎نە جێژوانێک شارەزام و
‎نە دۆستێکم وا لەم شارە
‎لەم وڵاتی غەریبیە
‎دڵم هەردەم بریندارە
‎نە باخەکان دادم ئەداو
‎نە ئەم ڕوبار و کەنارە
‎من لە خاکی وڵاتێکم
‎گەرچی هەموو شتێک جوانە
‎بەڵام دڵم چونکە فێرە
‎لێرەش پیشەی هەر گریانە
‎لەوەتەی من ئەژیم لێرە
‎شەو و ڕۆژم لێ گۆڕاوە
‎نە کەسێتی وەک جارانەو
‎نە هەستەکەی ئەوسا ماوە
‎لەوەتەی من ئەژیم لێرە
‎وا هەست ئەکەم ئەچمە دواوە
‎هەر دەرگایەک ڕووی لێ ئەکەم
‎لە بەردەمما داخراوە
‎تەنهایی من هێندە سەختە
‎ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەتوێمەوە
‎خەم و خەفەت ناخم ئەخواو
‎بە دەردەوە ئەتلێمەوە
‎تەنهایی من هێندە سەختە
‎وا خەریکە ئەسڕێمەوە
‎تەمەن هەمووی لێرە ئەڕواو
‎هەر چاوەڕێم کە بێمەوە
2 سال پیش در تاریخ 1401/08/27 منتشر شده است.
1,500 بـار بازدید شده
... بیشتر