BelgeFilm-Kêliyên dawî yên jiana Mela Mistefa | بەڵگەفیلم- دوا ساتەکانی ژیانی مەلا مستەفا لە ئەمریکا

Rudaw Stream
Rudaw Stream
10.3 هزار بار بازدید - 2 سال پیش - دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول، مەلا
دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول، مەلا مستەفا بارزانی هەوڵیدا لە رێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانی پاڵپشتییەک بۆ گەلی کورد بدۆزێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە رووی لە ئەمریکا کرد، تاوەکو لە نزیکەوە هێنری کیسنجەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ببینێت، بەڵام هەوڵەکانی بێسوود بوو.

لەبەر ئەوەی کیسنجەر چارەنووسی شۆڕشی ئەیلوولی دیاریکرد و هەموو پاڵپشتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە راگرت. لەم بارەیەوە کریستۆڤەر هیچنز، نووسەری بەنێوبانگی ئەمریکی دەڵێت "لێرە رێز لە هێنری کیسنجەر دەگیرێت، بەڵام ئەگەر دادگایەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەبوایە، دادگایی دەکرا، چونکە چەندین وڵات تۆمەتباری دەکەن بە ئەنجامدانی پێشێلکاری قێزەونی مافەکانی مرۆڤ".

نۆرما دۆسکی، خێزانی هاوڕێیەکی مەلا مستەفا دەڵێ "ئەوەی زۆرباش بیرمە لەبارەی مستەفا بارزانییەوە ئەوەیە زۆر دەیویست یارمەتی کورد بدات. چونکە ئەو کارەساتەی کە تووشی هاتبوون و وایلێکردبوون بێن بۆ ئەمریکا، هەرچەندە نەخۆش بوو، هەمیشە هەوڵیدەدا بەرپرسانی ئەمریکا ببینێت و بەجۆرێک لەجۆرەکان کێشەی کورد چارەسەر بکات".

مەلا مستەفا، دواساتەکانی ژیانی لە ئەمریکا بەسەربرد، ئەو داوای لە ئیران کرد، بچێتە ئەمریکا بۆ چارەسەری نەخۆشی، ئەوان رێگەیان پێدا بەڵام بە مەرجێک نابێ هیچ قسەیەک بۆ رۆژنامەکان بکات، ئەو لەپاڵ چارەسەری نەخۆشییەکەی هەوڵی پاڵپشتی ئەمریکای بۆ کورد دەدا.

دەیڤد کۆرن، به‌رپرسێكی باڵای پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێ "ژیانی بارزانی تراژیدیایەکی مەزن بوو. دەکرێت بڵێیت تراژیدیایەکی شکسپیری بوو. ئەو ماکبێسی کوردستان یاخود تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. بەڵام ئەو پاڵەوانێکی راستەقینە و کەسایەتییەکی مێژوویی بوو".

مەلا مستەفای بارزانی، لە 14-3-1903 لەدایکبووە، لە 1-3-1979 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئێدمۆند غەریب، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ  لە ئەمریکا دەڵێت "مەلا مستەفا گوتی ئەوەی بەسەر هەوڵەکانی من و داهاتووی خەباتی نیشتمانی کورد دا هات، دوو شتی لێک جیاوازن. بەڵام بزووتنەوەی ناسیۆناڵیستی کوردی بەردەوام دەبێت و گەشە دەستێنێت و فراوان دەبێت، رۆژێک دێت کورد بە ئامانجی خۆی بگات".
2 سال پیش در تاریخ 1401/12/09 منتشر شده است.
10,330 بـار بازدید شده
... بیشتر