سروودێک بۆ ستایشی کاک ئەحمەدی شێخ (شەهرام مەنصوری)

NRT4
NRT4
1.8 هزار بار بازدید - پارسال - شێخ ڕە زای تاڵە بانی
شێخ ڕە زای تاڵە بانی لە ستایشی حاجی کاك ئە حمە دی شێخدا بە م شیعرە جوانە هە ستی دە رونی دە ردە بڕێ و
دە فە رمووێ

هەر کەس کە دەکا خزمەتی ئەو پیرە بە چاکی
مەحفوزە لە دونیا لە جەهەننەم نییە باکی
ئەم ئەرزە وەک و خاکی حیجاز وایە بە پاکی
مەربوتە حــــەیاتم بە سلێمانی و خاکی
خۆزگەم بە سەگی قاپیەکەی ئەحمەدی کاکی

سەرداری گوڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە

ئەتڕافی زەرێحی کە دەکا نووری تەجەلا
لەو نوورە کە لا حەول قووەتە ئیلا
بیلاهی لە بۆ جەمعی مەلەک بۆتە موصەلا
ئەو مەرقەدە وا لایە وەک و عەرشی موعەلا
مەحفوفە بە زەواری مەلەک دەوری شەباکی

سەرداری گوڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە

نەجمێکە لە بۆ ئەهلی هودا بوو بە عەلامات
تاجێکە لەسەر فەرقی هەموو زومرەیی سادات
وەک حەزرەتی غوسە بە هەموو کەشف و کەڕامات
ئەو قودوەیی ساداتە کە سوکانی سەماوات
شەڕیانە لەسەر سوجدە لەبەر مەرقەدی پاکی

سەردای گوڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە

باعس بە فیراقی چاجەم زار و زەبوونم
بەو نەوعەیە وا مونتەزیری کەئسی مەنوونم
بێ شوبهەیە من موتەصیفی وەصفی جنوونم
بۆ دەست و عەسا ناسکەکەی داخی دەروونم
قوربانی عەسای دەستی دەبم سۆل و سیواکی

سەرداری گوڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە

ئەو سیلسیلە وا نەصلە لە بۆ ئەحمەدی موختار
تاعزیمی وەها لازمە وەک زومرەیی ئەبرار
لەو نەصلە هەرچی بوغزی هەیە جێی سەقەر و نار
دەرحەق بە حەفیدانی ئەدەب لازیمە زینهار
قوربانی حەفیدانی دەبم بابیی و داکی

سەرداری گوڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە

چی تابیعی ئەوبێ لە حەیاتی بە کەدەر بێ
عەیش و فەرەحە لەزەتی هەر لەحزە هەدەر بێ
بۆ مردنی هەر لەحزە پەیا پەی بە خەبەر بێ
دونیا لە دوای حەزرەتی شێخ زێڕ و زەبەر بێ
وەک تاجی کەیی و جامی جەم و بەختی زوحاکی

سەردای گوڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە

شیعرێکە لە بۆ مەدحەنەتی جێی هەیە وەڵا
خێرێکە لە بۆ هەجووی تەمەع بێ نییە کەلا
موخلیس لە ڕەزا ڕازییە ئەی جەمعی ئەخیلا
بەم حاڵە پەرێشانە وا باز ئەشهەدوبیلا
شیعرت تە ڕە ف ئە نگیزە ڕە زا شاعیری چاکی

ئارامی دڵان حەزرەتی کاک ئەحمەدی شێخە


بەخێربێن بۆ چەناڵی ئــێــن ئــاڕتــی چوار لە یوتوب

سەبسکرایبمان بکەن تا لە بینینی پرۆگرامەکانمان بێبەش نەبن
@nrt4channel

Facebook: ➤ Facebook: TVNRT4
Instagram:➤ www.instagram.com/NRT4.official
Tiktok :➤ TikTok: nrt4official

مافی ئەم بەرهەمە پارێزراوە بۆ ئێن ئاڕتی چوار  
All rights reserved , please don't re-upload our videos

#NRT4 #NRT4channel #NRT
@NRT4channel
پارسال در تاریخ 1402/04/23 منتشر شده است.
1,822 بـار بازدید شده
... بیشتر