دیوانە شێعری رازی تەنیایی, ئەحمەد هەردی ،بەدەنگی باست حەمە غەریب

ماڵپەڕی قادرزادە
ماڵپەڕی قادرزادە
163.9 هزار بار بازدید - 9 سال پیش - ئەحمەد هەردى ئەحمەد هەردى شاعیر
ئەحمەد هەردى

ئەحمەد هەردى شاعیر و نووسەری پایەبەرزی کورد، ساڵی 1922 لە سلێمانی لەدایكبووە. ساڵی 1941 بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەكاندا، لە كۆتایی چلەكاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لە وەزیفە دەركراوەو چەند جارێك تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە. ساڵی 1957 كۆمەڵێك شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە، ساڵی 1959 لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی تردا "كۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەكێتیی كورد- كاژیك"یان دامەزراندووەو هەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەكەمی، سەردەمێك ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەكێتیی نووسەرانی كورد بووەو سەردەمێكیش سەرۆكی لقی سلێمانی بووە، ساڵی 1963 پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشی كوردستانەوە، ساڵی 1966 لە سەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواك)ەوە دەستگیر كراوەو لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ كوردستانی عێراق، پاش رێكەوتننامەی 11ی ئازاری 1970، ساڵی 1973-1974 لە كۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە. لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی كردووە بەشۆڕشەوە، پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979، ساڵی 1979 شەڕی نێوخۆ نائومێدیی دەكات و بڕیاردەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێكی تر لەساڵی 1988دا پەیوەندی كردۆتەوە بە شۆڕشی كوردستانەوەو بۆ ماوەیەك بووە بە سكرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی كورد (پاسۆك). ساڵی 1989 وازی لە پاسۆك هێناوەو وەكو كەسایەتییەكی سەربەخۆ لە ڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی 1991، ساڵی 1992 لە لەندەن نیشتەجی بووەو هەر لەوێش لێكۆڵینەوەكەی لەسەر (كێشی عەرووز لەشیعری كوردیدا)، تەواوكردووە. پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان و ساڵی 2004 لێكۆڵینەوە عەرووزییەكەی بەچاپ گەیاندووە. بەهۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی و دەربەدەرییەوە، گەلێك لێكۆڵینەوەو دەقی ئەدەبی و هونەریی فەوتاون و رووناكییان نەدیوە. رۆژی 29\10\2006 لەماڵەكەی خۆیدا لەسلێمانی كۆچی دوایی كردووە.
9 سال پیش در تاریخ 1394/11/23 منتشر شده است.
163,939 بـار بازدید شده
... بیشتر