Isis was here Jalawla داعش لێرەبوو گوڵاڵە

Aware Nabee
Aware Nabee
11.7 هزار بار بازدید - 8 سال پیش - داعش لێرە بوو ؛ شارۆچکەی
داعش لێرە بوو ؛ شارۆچکەی گوڵاڵە لەم بەرنامەیەی داعش لێرەبوو، چیرۆکە خەمهێنەرەکانی شارۆچکەی گوڵاڵە دەخەینەڕوو.. هەرچەندە تەمەنی داعش لەم شارۆچکەیەدا زۆر نەبوو، بەڵام یەکێک بوو لەو شارۆچکانەی ماوەیەکی درێژ شەڕێکی سەختی کۆڵان بە کۆڵان لە نێو کوچەکانیدا بەردەوام بوو. داعش لەم شارۆچکەیەدا زۆر شوێنی بۆمبڕێژکردبوو، هەروەها زۆر شتیشی بۆمبڕێژ کردبوو لەوانە: قورئانی پیرۆز، ئەگەرچی داعش لە چەند شوێنێکی دیکەش قورئانی بۆمبڕێژکردبوو، بەڵام لە جەلەولا هەنگاوێکی ترسناک زیاتر لەوە رۆیشتبوو، ئەویش دوای ئەوەی قورئانەکەی بۆمڕێژ کردبوو پێڵاوێکیشی خستبووە سەر قورئانەکە و خودی پێڵاوەکەشی کردبووە کارپێکەری بۆمبەکە، واتە ئەگەر یەکێک لەبەر رێزی قورئانەکە پێڵاوەکەی لابرد لەسەر قورئانەکە یەکسەر بۆمبەکە بتەقێتەوە و قوربانیەکی زۆر بخاتەوە. بەگشتی داعش نزیکەی 630 ملیار دینار زەرەر و زیانی بە شارۆچکەی گوڵاڵە گەیاند، هاوکات نزیکەی 800 ماڵی هاونیشتمانیانی وێرانکرد.
8 سال پیش در تاریخ 1395/12/03 منتشر شده است.
11,738 بـار بازدید شده
... بیشتر