Podcast- BAZAR 4 - پۆدکاست- بازاڕ 4 - هەموو زێڕی سەر زەوی چەند مەترە؟

Rudaw Stream
Rudaw Stream
1.9 هزار بار بازدید - 11 ماه پیش - بۆچی هەر شتێک بەهای زۆر
بۆچی هەر شتێک بەهای زۆر بێت پێی دەگوترێت ئەڵێی زێڕە و بەهای زێڕیش بەردەوام بەرز دەبێتەوە؟ لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، ئۆنسەیەک زیڕ بە 1810 دۆلار بووە، بەڵام دوای 5 رۆژ گەیشتە 1930 دۆلار، ئەوەش دوای ئەوەی ح ـە مـ اس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و شەڕ هەڵگیرسا. هەمیشە بازرگانان و وڵاتان زیڕیان وەک پەناگەیەکی ئارام تەماشا کردووە، بۆیە لەکاتی گرژییەکاندا ، باشترین پەناگەیەک کە سەرمایەکانی تێدا بپارێزرێت، زێڕە. بەشێک لە بایەخی زێڕ، بۆ ئەو بەکارهێنانە بەرفراوانانەی دەگەڕێتەوە کە لە بواری پیشەسازیدا بەکاردەهێنرێت، هەر لە پەیوەندییەکانەوە، بۆ کۆمپیوتەر و مەکینەی فڕۆکە، تا دەگاتە خشڵ و رازاندنەوە کە 93 هەزار تۆنی لەم بوارەدا بەکارهاتووە، تەنانەت بانکە ناوەندییەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن یەدەگی خۆیان بە زێڕ دەوڵەمەند بکەن، ئەوەتا 34 هەزار تۆنی لای ئەوانە. بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی جیهانیی زێڕ تاوەکو کۆتاییەکانی 2022 زیاتر لە 208 هەزار تۆن زێڕ بەرهەمهاتووە و کەمتر یا زیاتر لە 57 هەزار تۆنیش لە ژێر زەویدایە.
11 ماه پیش در تاریخ 1402/07/25 منتشر شده است.
1,999 بـار بازدید شده
... بیشتر