ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو!

Akram Ali
Akram Ali
691 بار بازدید - 3 سال پیش - هەر چەندە کە عومری خزر
هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو

چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!

ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات

ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو!

بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە

دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو!

دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟!

ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو!

عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا

بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو

وەک شەڵتە پەین گەهـ پڕ و گەهـ خاڵییە بەتنت

سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو

نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی

خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو؟!


حەزرەتی نالی.

خوێندنەوەو شەرح کردنی مامۆستا جاسم کەلاری.
3 سال پیش در تاریخ 1400/01/09 منتشر شده است.
691 بـار بازدید شده
... بیشتر