best of sana barzanje

sna music
sna music
288.1 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - Chapters:-00:00
Chapters:-
00:00 - amoza
02:04 - shirin
04:10 - taman
09:04 - baran
12:12 - baby bolay mn
16:02 - to shereki
18:42 - delm mashkena
21:45 - damgot deldary nakam
24:37 - koch
28:26 - ay falak
31:50 - qezhy narmt
35:50 - bayni mno to
38:50 - sew pe gaeisht
42:18 - kamara shel
45:00 - folkulor
47:50 - gula dehati
52:20 - chon xoda hal dagre
54:50 - la sar chi
57:00 - aman shirin xanm



سەنا برزەنجی
ئامۆزا گیان
شیرین شیرین
تەمەن
باران بارانە
بابێ بۆ لای من
تۆ شیعرێکی لە ناخمدا
دەمگوت دڵداری ناکەم
کۆچ
ئای فەلەک
قژی نەرمت
بەینی من و تۆ
سێو پێ گەیشت
کەمەرە شل
گوڵە دێهاتی
چون خودا هەڵ دەگرێ
لە سەر چی
ئامان شیرین خانم
سەنا بەرزەنجی ئامۆزا گیان

سەنا بەرزەنجی شیرین شیرین
بە بەردی فیرقەت، شیشەی دڵی ئاوارە مەشکێنە
لە ناو زومڕەیی ڕەقیبان، عاشقی بێچارە  مەشکێنە
شیرین شیرین، شیرین شەمامە
ساتێ نەتبینم، خەو لێم حەرامە
بەخوا نەتبینم، خەو لێم حەرامە

سەنا بەرزەنجی تەمەن
سەنا بەرزەنجی باران بارانە
باران بارانە، نم-نم تەڕمیکرد
چاوەکەت نەسرین، لە دین دەرمیکرد
ئەمڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم
دۆستی دوور وڵات کەوتۆتە یادم
باڵاکەت بەرزە وەک چنار لێو چەم
ڕەنگەکەت زەردە وەک ڕەنگەکەی خۆم
بڕوانە پێما، با خەفەت نەخۆم
تاڵێ لە زوڵفت هات بە دەستمەوە
بەندی دڵ دەپسێ، پێی دبەستمەوە
سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم بە کەس نەداوە

سەنا بەرزەنجی بابێ بۆ لای من

سەنا بەرزەنجی تۆ شیعرێکی لە ناخمدا
تۆ شێعرێکی لە ناخم دا ھەلقوڵاوی
ھەر ئەتخوێنمو ھەرئەتخوێنمو نابرێیەوە
ئەفسونێکی لە دڵم دای بە ھەچ ھێزێک بە ھیچ کەسێک بە ھیچ کەسێک ناکرێیەوە

سەنا بەرزەنجی دەمگوت دڵداری ناکەم
دەمگوت دڵداری ناکەم ئاوا خۆشە ژیانم
تا ڕۆژێ دەستت گرتم هەمو گیانت تەزانم
‎بە نازەوە پێت وتم؛ من بۆ تۆ پەرێشانم
وتت سوێندت بۆ دەخۆم هەر خۆم قەدرت دەزانم
بەڵام تۆش درۆزن بووی هیواو خۆزگەت ڕووخانم
گەردنت ئازاناکەم بۆچی ژینت شێوانم
سەیرکە ئێستا بێ تۆ چەندە لانەم
شێت و شەیدای باڵاتم ئەی یاری باڵا نەمام
سەر لە جوانیت دەرناکەم لە کاری خودا بووم سەرسام
کاتێ تۆ پێدەکەنی لە خەم و ژان بێ ئاگام
توخوا نەکەی ئازیزم بشکێنی دڵەی شەیدام
من لەبەر عەشقی تۆیە دڵخۆشی میوانە لام

سەنا بەرزەنجی کۆچ
ئەگەر پرسیان یارو ها لە کوێ
ئەگەر پرسیان یارو ها لە کوێ
نایژم جێموهێشت ئێژم ها ناو ڕێ
خەریکە تێتەو بۆ لای یارەکەی
نایژم خەریکی لێرە بار ئەکەی
بەرانبەر ماڵمان وەک لێوت سوورە
من خاس ئەزانم یادم لێت دوورە
تۆ دڵت خۆەشبێ و لێم گەڕێ و بڕۆ
ژینم لە سەر ئاو ماڵ وێرانم ڕۆ
ئەگەر پرسیان چەبوو جیا بوو
نایژم بێوەفای نایژم گشتی تۆ
ئێژم ئەو خاس بوو قەدرم نەزانی
من ناپیاگ بۆم ئیتر نەیتانی
ئەگەر پرسیان ها لە کوێ ماڵم
ئەیژم ها لە ناو چاوەکان یارم
با کەس نەزانێ بێکەس و کارم
با هەر نەزانن ماڵ وێرانمو کرد
با هەر نەزانن بریندارمو کرد
با بڕۆن بێژن شێت و بێکەسە
داماو و تەنیاس هەر مەرگی بەسە
هەی داد و بێداد دەرمانم نییە
من چاوەڕێ نیم چاوانم نییە
تۆ دڵت خۆشبێ و لێم گەڕێ و بڕۆ
ژینم لە سەر ئاو ماڵ وێرانم ڕۆ
بەرانبەر ماڵمان وەک لێوت سوورە
من خاس ئەزانم یادم لێت دوورە
تۆ دڵت خۆەشبێ و لێم گەڕێ و بڕۆ
ژینم لە سەر ئاو ماڵ وێرانم ڕۆ
هەی داد و بێداد دەرمانم نییە

سەنا بەرزەنجی ئای فەلەک
ئای فەلەک بۆچ من دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم، یار یاران
لە سوێی یاری نازەنینم
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بەدوای وردە خاڵی تۆم
چارەیەک، چی بکەم هەی ئەزیزم یاران
چارەیەک، چی بکەم هەی ئەزیزم یاران

سەنا بەرزەنجی قژی نەرمت
قژی نەرمت، وەکوو تاڵی خۆرەتاو
لەسەر قۆڵ و شانی سپی، پەرش و خاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لە ناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لە سەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێك و ھەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، ھی ئەو لێوە
فریشتەی ھەست، ھی ئەم دڵە بزێوە
وا لێ ئەکات، بێتە سەما و گۆرانی
بیلەرزێنی تەلی ئاوازی جوانی
درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم
پێئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بە دەم
لە بیرمانە مناڵ بوون، لە ناو باخا
زەردەی دەمتان ، ئەدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە، ئەو کانییە، نازدارە
ئێستەش وێنەی ھەردووکمانی تیا دیارە

سەنا بەرزەنجی بەینی من و تۆ
بــه‌ینـی مـن و تـــۆ مـن و تـۆ نه‌بوو
بـاسـی جیـایـی گفتــووگـۆ نـه‌بـوو
دیسان من و تـــۆ، من و تــۆمــانــه
باســــی جیایــــی گفتـوگــۆمـانـە
هه‌ر بایكی مه‌یـۆ له‌سه‌ر كۆی له‌یلاخ
منیـش به‌و بایـه‌ ئه‌بـم خۆش ده‌ماغ
هه‌ر بایـكی مه‌یـۆ گوڵ پێـی دایه‌ بۆ
یاخــوا ئه‌و بایــه‌ ڕوو بـكا بــه‌ره‌و تـۆ
دییـه‌م نـه‌ونـه‌مــام، نه‌وتـوڵی ساوا
پـه‌ژاره‌ت وه‌بان ئـــه‌م دڵــــمه‌ لاوه‌
دێیـت و ڕاده‌بـــری جەرد ســایــی
نه‌ سڵامت هه‌س، نـه‌ مه‌رحه‌بایـێ
‌تــه‌پـڵ و نه‌قـاره‌ی ڕسوایـیم لێـده‌ن
خه‌بـه‌ر شه‌یـدایم به‌ شار و دێ ده‌ن
مــۆرێ به‌دنامی به‌ن له‌ پێشــــانیم
"یـارم بـه‌ن نه‌یـژن " شێتم له‌ دوایی
یان مه‌سلوبم كه‌ن مه‌سیح ئاسایی
مـه‌حاڵه‌ ئـــازیز مه‌یــلی جــودایــی

سەنا بەرزەنجی سێو پێ گەیشت
سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە
کە لیمۆ زەردبوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گوڵەکەم
وەعدەی گیان کێشان وەرە
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانە
کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە گیانە
کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
جەرگم هەمووی لەتلەتە بمرم
برینـــداری وخەنجــــــەرە
جەرگم هەمووی لەتلەتە بمرم
برینـــداری وخەنجــــــەرە
سەنا بەرزەنجی کەمەرە شل
سەنا بەرزەنجی گوڵە دێهاتی
سەنا بەرزەنجی خودا چون هەڵ دەگرێ
سەنا بەرزەنجی لە سەر چی
سەنا بەرزەنجی ئامان شیرین خانم
sana barzanji
sana barzanji new
sana barzanji amoza gyan
sana barzanji shirin shirin
sana barzanji taman
sana barzanji baran barana
sana barzanji babet bomn
sana barzanji to sh3reki
sana barzanji dldary naka
3 سال پیش در تاریخ 1400/08/04 منتشر شده است.
288,144 بـار بازدید شده
... بیشتر