Bizhan Kamkar Jani Janan

Kurdbin
Kurdbin
214.7 هزار بار بازدید - 11 سال پیش - دڵ نەخـۆشی دەردی هیـجــرە ،
دڵ نەخـۆشی دەردی هیـجــرە ، جـانـی جانـانم وەرە
لـەت لـەتە جـەرگ و هەنـاوم ، مـاهـی تابـانـم وەرە

عــیلــەتی دەرد و شەفـــاکـەم وا بە لـێـوی شــەکـەرت
مــایـــەی ژیـن و حــەیــات و دەرد و دەرمـــانـم وەرە

ڕۆژى جــه‌ژنــه‌ و چــاوه‌كانــم موســمـى ئــازادیـــیه‌
بـۆ بــەڵا گـــەردانی بـاڵات ، قــۆچـی قـوربـانـم وەرە

گــه‌ر بزانى چه‌ند په‌شــێــوه‌ حـــاڵــه‌كـه‌م بۆ دیتــنت
ســه‌د ئــه‌وه‌نـده‌ى زوڵفه‌كــانت ، دڵ په‌رێشــانم وه‌ره‌

هۆنراوەی : تاهیر بەگی جاف
11 سال پیش در تاریخ 1392/07/15 منتشر شده است.
214,788 بـار بازدید شده
... بیشتر