سەراپا ئەم دڵەم عەشق ئەوێنە

Ahmad Reshawy
Ahmad Reshawy
94.5 هزار بار بازدید - 3 سال پیش - سەراپا ئەم دڵەم عەشق و
سەراپا ئەم دڵەم عەشق و ئەوینە
لەبۆ دیداری سەرداری مەدینە
توخوا بادی سەبا بێرە هەواڵێ
لەبۆ غەمگین دڵێ ئاشوفتە حاڵێ
کەبەڵكو زامی ناسۆرم دەوا کا
لەماڵی حاڵی ناجۆرم ڕەها کا
درەختی عومری بەختم چاوەڕێ یە
نەخۆش و دەردەدارو نیشتەجێ یە
مەگەر ئاوی حەیاتی دیتنی ئەو
لەدوو لابا هەناسەی زوڵمەتی شەو
بەئاواتم شەوێ بێت و ئەوینم
بەدیی بێت و جەماڵی ئەو ببینم
خودایە گەرچی لایەق نیم بەڵام تۆ
بڕێژە ڕەحمەتت بابێ لەسەر خۆ
دڵی وێرانەماڵم ئاوەدان کا
بەهاتن ئەودڵەی من شادمان کا
گڕێ بەرباتە گیانم تاکو ماوم
بڕژێ کوڵ بدا ئەسرینی چاوم

هۆنراوەی کاک ئەحمەدی موفتی زادە
3 سال پیش در تاریخ 1400/10/16 منتشر شده است.
94,550 بـار بازدید شده
... بیشتر