BelgeFilm - Homer Dizeyî | بەڵگەفیلم - هۆمەر دزەیی
19.6 هزار بار بازدید -
2 سال پیش
-
هۆمهر دزهیی له ساڵی 1936
هۆمهر دزهیی له ساڵی 1936 له گوندی دووگردان له دهشتی ههولێر لە دایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە هەولێر دەستپێدهکات و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کەرکووک و بەغدا. لەبەر ئەوەی ئارەزووی لە هونەر و گۆرانی بووە، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئاستەنگ دەخرێتە سەر رێگای، بەڵام ئەو کۆڵنادات.
یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی 1955 لە بەغدا تۆمار کردووە. لە ساڵی 1956 دەچێتە ئەنقهره بۆ خوێندن، بەڵام ئەو خەیاڵی هەر لای هونەر و گۆرانی گوتن بووە، بۆیە دوای ساڵێک روو لە ڤیەننا دەکات. ئیدی بەو شێوەیە ئاشنایەتی لەگەڵ میوزیکزانان و گۆرانیبێژانی دەرەوەی کوردستان پەیدا دەکات.
هەر لە ڤیەنا ئاشنایەتی لەگەڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پەیدا دەکات و لەسەر داوای مام جەلال لە فیستیڤاڵی لاوان لە مۆسکۆ بەشداریی دەکات کە نوێنەری چەندین وڵات تێیدا بەشداربوون.
ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە کوردستان و لە رادیۆی دەنگی کوردستان لە ماوەت درێژە بە خەباتی خۆی دەدات. هەر لە ساڵانی شەستەکاندا دەست بە تۆمارکردنی گۆرانی دەکات و دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو کوردستاندا دەبێت.
لە ڤیەننا بڕوانامەی زانستی سیاسی بەدەست دەهێنێت. لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و کوردستان کۆنسێرتی هەبووەو هەوادارێکی زۆر روویان لە کۆنسێرتەکانی کردووە. لە ساڵانی هشتاکاندا لە گۆڤاری کاروان دەست بە نووسین دەکات، ئاشنایهتی زۆری لەگەڵ زۆربەی نووسەران و هونەرمەندانی کوردستاندا هەبووە و هەیە. ماوەیەک لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووەو رۆڵی کاریگەری بینیووە لە گەشەکردنی ئەو رادیۆیه.
ساڵی 2006 لەسەر داوای مام جەلال دەگەڕێتەوە کوردستان و عێراق و دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق.
2 سال پیش
در تاریخ 1401/10/03 منتشر شده
است.
19,680
بـار بازدید شده