Bachtyar Ali - Hershi Balnda Spyakan || به‌ختیار عه‌لی - هێرشی باڵنده سپییه‌کان
3.2 هزار بار بازدید -
5 سال پیش
-
هێرشی باڵنده سپییه‌کان - به‌ختیار
هێرشی باڵنده سپییه‌کان - به‌ختیار عه‌لی
ئێمه‌ین ئێواره ئاوه‌دانده‌که‌ینه‌وه.
ژیانمان تاکۆتایی هه‌ر سه‌ره‌تایه، زه‌مه‌نمان بۆ پێشه‌وه ناڕوات.
په‌لاماری ئاو ده‌ده‌ین که به‌ره‌و پێش پاشه‌کشێده‌کات. په‌لاماری ده‌ریاچه‌کان ده‌ده‌ین و پڕیده‌که‌ین له ئیمپراتۆرییه‌تی سپی، پڕیده‌که‌ن له که‌شتی که مه‌خلوقاتی ڕه‌ش ده‌گوێزنه‌وه، ڕووه‌و سه‌رزه‌مینی ئاوریشم، بۆ وڵاتێک جه‌نگاوه‌ره‌کانی خوێنی سپی ده‌خۆنه‌وه. باڵنده‌ی قسه‌زان به‌سه‌رماندا ده‌فڕن.
ده‌توانین له کاتی کوشتنی کۆتردا گوێ له هاواری هاوڕێکانی بگرین. قسه له‌گه‌ڵ کوکوختییه‌کاندا بکه‌ین، که له‌سه‌ر مناره‌کانه‌وه به باڵ قسه له‌گه‌ڵ خودادا ده‌که‌ن. ده‌چینه هه‌رێمێکه‌وه پڕه له پاساری زیکرناس، له تیترواسکی زاهید، له قه‌قنه‌سی ئیماندار. ڕیشۆڵه دێت غوربه‌تمان بۆ شه‌رحده‌کات، پۆڕ دێت هیجرانمان بۆ شیده‌کاته‌وه.
له زه‌مینی باڵنده سپییه‌کاندا، ئێمه گوێ له شه‌رحی دره‌خت ده‌گرین، گوێ له باران ده‌گرین کاتێک خۆی ته‌فسیرده‌کات. له‌وێ بڵنگ سه‌ره‌تا گوێ له نێچیره‌کان ده‌گرێت، ئه‌وسا ده‌یانخوات، شه‌یتان گوێ له تۆبه‌کانمان ده‌گرێت، ئه‌وسا غیوایه‌تمان ده‌کات. ئێمه‌ش به نه‌زاکه‌تی دێرینه‌ی خۆمانه‌وه، به هه‌موو ئه‌و شه‌ره‌فه به‌رزه‌ی له منداڵییه‌وه فێریبووین داوای لێبوردن له دوژمنه‌کانمان ده‌که‌ین و ئه‌وسا ده‌یانخۆین. شه‌و له ئێواره‌وه شفره‌کانی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، تاریکی به ڕه‌زامه‌ندی ڕۆژ هه‌ڵدێت، خۆر به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبێت، قسه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کان ده‌کات. له‌وێ فانۆس ده‌فته‌ری هه‌یه، هه‌ر په‌پووله‌یه‌کی بوێت به نامه ڕازیده‌کات خه‌نجه‌ر شفره‌ی هه‌یه، هه‌ر دڵێکی بوێت به ڕه‌مز بانگیده‌کات.
ئێمه دێین و بێده‌نگییه‌کی سپی ده‌هێنین.
له زه‌مینی باڵنده سپییه‌کاندا، ده‌توانین به بێده‌نگی خۆمان له بێده‌نگی ڕزگاربکه‌ین
له‌وێ دره‌خته‌کان به‌ر له مردن نهێنی خۆیان وه‌ک ڕوناکی به لقه‌کاندا هه‌ڵده‌واسن
گه‌رداو به‌ر له‌وه‌ی که‌شتییه‌کان نوقمبکات، نهێنی خۆی وه‌ک چرا به‌ئاودا هه‌ڵده‌واسێ
به‌له‌م به‌ر له‌وه‌ی بمرێت، نه‌وره‌سه‌کان وه‌ک مۆم داده‌گیرسێنێت و ده‌یانخاته سه‌ر دڵی خۆی
شه‌وان دوای ماندووبوون له گوێگرتن له ده‌نگه سیحراوییه‌کانی ئاسمان، کاتێک زه‌نگه‌کانی نه‌مریی، ناڵه‌ی که‌نیسه دووره‌کان، هاواری مزگه‌وته خه‌مگینه‌کانی ناو ته‌م بێده‌نگده‌بن، یه‌کێک له‌ناو دره‌خته‌کاندا ترسه‌کانی خۆی ده‌داته ده‌م با، تۆپێکی بلـلورینی پێیه و به‌ختی باڵنده‌کان ده‌خوێنێته‌وه، سیحر له‌و گوڵانه ده‌کات که بڕوایان به غه‌ریبه‌کانی شه‌و نییه، سیحر له مینا ده‌کات که گه‌ڵا ورده‌کانی پڕن له چوارینه‌ی ترس، شه‌ونم به‌جۆرێک ده‌خه‌وێنێت به هاواری زه‌وی هه‌ڵنه‌ستێت، پاتۆنیا وا مه‌ستده‌کات به‌باران هۆشی نه‌یه‌ته‌وه... به چاویلکه‌ی هه‌ندێک پزیشکی به‌ده‌وه، وه‌ک خراپه‌یه‌ک بێپه‌روا به‌ناو باغدا بڕوات. ئه‌و دره‌ختانه ده‌گرێت که مانگ له‌سه‌ر گه‌ڵاکانیان پێده‌که‌نێت، له‌سه‌ر قه‌دی شۆڕه‌بی ڕۆژی هێرشه سپییه‌کانی خۆی ده‌نوسێت، زوبانی ئه‌و گیایانه ده‌بڕێت که زمانی ئاو ده‌زانن، هه‌ر شتێک نهێنی ئه‌م سه‌عاته سپییانه‌ی ئه‌و ئاشکرابکات ده‌یشکێنێت. هه‌ر شتێک شفره‌ی ئه‌م شمشێره مه‌ستانه‌ی ئه‌و ئاشکرابکات، ئاوه‌ژوو ته‌فسیریده‌کات.
ئه‌و دێت و بێده‌نگییه‌کی سپی ده‌هێنێت.
لێره هه‌نار مۆسیقای ده‌نکه‌کانی خۆی ده‌ژه‌نێت. تیشک له باڵنده‌کانه‌وه فێری نیشتنه‌وه بووه له‌سه‌ر ئاو، فێربووه له خوێنی ئێوه‌دا گه‌را دا‌نێت... ده‌ڵێت: با خۆر زۆربێت، با هه‌تاو زاوزێبکات.
ڕۆحله‌به‌ره سپییه‌کان دێن، له‌و هه‌وا بێده‌نگه ڕاده‌مێنن که پڕه له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ترسناک، له‌و ده‌ریاچه گه‌رمانه ده‌ڕوانن که که‌شتییه‌کانیان ده‌بنه هه‌ڵم، ده‌ریاوانه‌کانیان ده‌بنه غوبار.
ڕۆژێک دێت، چیتر باڵنده‌کان ناخوێنن... بولبول به‌هار به‌که‌ڕولاڵی ده‌باته سه‌ر، هاوین به کپی بخووری ده‌ریاچه‌کان هه‌ڵده‌مژێت، به‌بێ هاوار باڵه‌کانی ده‌نوسێن به ئاسماندا، به‌بێده‌نگ وه‌ک بورجێک له لم ده‌ڕوخێت، به‌بێده‌نگ وه‌ک موورویه‌ک له تۆفاندا ونده‌بێت، به بێده‌نگ وه‌ک ته‌یرێک له فه‌خار ده‌شکێت.

در تاریخ 1398/06/22 منتشر شده
است.
3,248
بـار بازدید شده