قژی نەرمت | نەجمەدین غولامی

Hamid Tavana
Hamid Tavana
1.6 هزار بار بازدید - 6 روز پیش - قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو
قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا خاڵیکی کاڵ نەخشێکی جوان لەسەر ڕوو بەژن و باڵات وردیلە و ڕێک و هەڵچوو زەردەخەنەی ئەو ڕووە هی ئەو لێوە فریشتەی هەست هی ئەم دڵە بزێوە وای لێ ئەکا بێتە سەما و گۆرانی بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی قژی نەرمت وەکوو تاڵی خۆرەتاو بە سەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا درەختەکەی سەر کانییەکەی باخی چەم پێئەکەنێ گەڵای ئەڵێن پڕ بە دەم لەبیرمانە مناڵ بووین لە ناو باخا زەردەی دەمان ئەیدا بە پشتی داخا تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە ئێستەیش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە #گورانی_کوردی #موزیک_کوردی
6 روز پیش در تاریخ 1403/06/31 منتشر شده است.
1,657 بـار بازدید شده
... بیشتر