Hesen Zîrek - Herwaye Herwaye ( pencere ) - حه‌سه‌ن زیره‌ک - هه‌روایه‌ هه‌روایه‌

Smmko
Smmko
140.2 هزار بار بازدید - 16 سال پیش - kurdish song by Hasan Zirak
kurdish song by Hasan Zirak

lyrics:

ئــــه‌رێ یا ســوڵتان هاوار، ئه‌ی وه‌ی ماڵ به‌ به‌رته‌وه‌
ئــــه‌رێ یا ســـــوڵتان هاوار، قوربان ماڵ به‌ به‌رته‌وه‌
مه‌رۆ به‌دکارمان بـمرێ، جوانێ گیان به‌ ده‌م ده‌رده‌وه‌
ئه‌رێ به‌دکارمان بـمرێ، جوانێ گیان به‌ ده‌م ده‌رده‌وه‌

هه‌ر وایه‌ هه‌ر وایه‌ رووی په‌نجه‌ره‌ی له‌ بایه‌
هــه‌ر وایه‌ هــه‌روایه‌ پــه‌نجه‌ره‌ی به‌ره‌و بایه‌
یــــــارم چــــۆته‌ ســه‌فه‌رێ بیپارێزی خودایه‌
یــارم چۆته‌ بۆ سه‌یران ئاگات لێی بێ خودایه‌

ئـــه‌رێ ئه‌و ماڵه‌ی هه‌مـــــه‌ جوانێ نه‌زری ئــه‌ڵڵا بێ
ئه‌رێ ئه‌و ماڵه‌ی هه‌مـــــه‌ ئه‌ی وه‌ی نه‌زری ئه‌ڵڵا بێ
وه‌ره‌ به‌ شـــه‌رت کـــــۆچه‌که‌ت  هاوار به‌ره‌و دوا بێ
ئه‌رێ به‌ شه‌رت کـۆچه‌که‌ت خانم گیان  به‌ره‌و دوا بێ

هـــه‌ر وایه‌ هه‌ر وایه‌ رووی په‌نجه‌ره‌ی له‌ بایه‌
هـــه‌ر وایه‌ هه‌ر وایه‌ رووی په‌نجه‌ره‌ی له‌ بایه‌
یــــارم ده‌چێته‌ ســــه‌یران ئاگات لێی بێ خودایه‌‌
یــــارم ده‌چێ  بــۆ ســـــه‌فــه‌ر بیپارێزه‌ خودایه‌

ئـه‌رێ ده‌مه‌که‌ت هه‌نگوین ئه‌ی وه‌ی له‌ قودوی چین دا
ئه‌رێ ده‌مه‌که‌ت هه‌نگوین خانم گیان له‌ قودوی چین دا
ئـــه‌رێ نـــاردمه‌ خوازبێنی  بمرم لێم چووی به‌ قین دا
ئه‌رێ نــــاردمه‌ خوازبێنی  باوان  لێم چووی به‌ قین دا

هـــــه‌ر وایه‌ هه‌ر وایه‌ خاڵێک له‌ سه‌ر گۆنایه‌
هه‌ر وایه‌ هه‌ر وایه‌ په‌نـجه‌ره‌ی رووی له‌ بایه‌
یــــارم ده‌چــێـتــه‌ ســـــــه‌فه‌ربیپارێزه‌ خودایه‌‌
یارم ده‌چێته‌ سه‌یران ئــــاگات لـێی بێ خودایه‌

ئـــه‌رێ هه‌ر که‌سێ نه‌یبێ ئه‌ی وه‌ی دوو دۆست و یارێ
ئه‌رێ هه‌ر که‌سێ نه‌یبێ کــاڵێ گیان دوو دۆست و یارێ
ئـــــه‌رێ ســـه‌ر بگرێــتـه‌ قور جا وه‌ره‌ سوبح و ئێوارێ
ئه‌رێ سه‌ر بگرێ له‌ قـور جوانێ  گیان سوبح و ئێوارێ

هـــه‌ر وایه‌ هه‌ر وایه‌ خاڵێک له‌ سه‌ر گۆنایه‌
هــــه‌ر وایه‌ وه‌ی هه‌ر خاڵێک له‌سه‌ر گۆنایه‌
یــــارم ده‌چـێـته‌ ســـه‌یران بـیپارێزه‌ خـودایه‌‌
یارم ده‌چته‌ غه‌ریبی  ئاگات لـێی بێ خــودایه‌

** ** **

Erê ya sultan hawar, ey wey mal be bertewe
Erê ya sultan hawar, qurban mal be bertewe
Mero bedkarman bimrê, ciwanê gîyan be dem derdewe
Erê  bedkarman bimrê, ciwanê be dem derdewe

Her waye her waye rûy pencerey le baye
Her waye her waye pencerey berew baye
Yarim çote seferê bîparêzî xudaye
Yarim çote bo seyran agat lêy bê xudaye

Erê ew maley heme ciwanê nezrî ella bê
Erê ew maley heme ey wey nezrî ella bê
Were be şert koçeket hawar berew dwa bê
Erê be şert koçeket xanim gîyan berew dwa bê

Her waye her waye rûy pencerey le baye
Her waye her waye rûy pencerey le baye
Yarim deçête seyran agat lêy bê xudaye
Yarim deçê bo sefer bîparêze xudaye

Erê demeket hengwîn ey wey le quduy çîn da
Erê demeket hengwîn xanim gîyan le quduy çîn da
Erê nardme xwazbênî bimrim lêm çûy be qîn da
Erê nardme xwazbênî bawan lêm çûy be qîn da

Her waye her waye xalêk leser gonaye
Her waye her waye pencerey rûy le baye
Yarim deçête sefer bîparêze xudaye
Yarim deçête seyran agat lêy bê xudaye

Erê her kesê neybê, ey wey dû dost u yarê
Erê her kesê neybê, kalê gîyan dû dost u yarê
Erê ser bigrête qur ca were subh u êwraê
Erê ser bigrê le qur ciwanê gîyan subh u êwraê

Her waye her waye xalêk leser gonaye
Her waye her waye xalêk leser gonaye
Yarim deçête seyran bîparêze xudaye
Yarim deçête gherîbî agat lêy bê xudaye

** ** **
16 سال پیش در تاریخ 1387/09/12 منتشر شده است.
140,209 بـار بازدید شده
... بیشتر