دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون، جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! - پۆدکاستی دیوەخان #124

The Diwaxan Podcast
The Diwaxan Podcast
86.6 هزار بار بازدید - 4 ماه پیش - ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەسابی زۆر ئازیزە کە دکتۆری دەروونی و دەروونشیکارە. دکتۆر زانا باسی جیاوازی نێوان ئیشی پزیشکانی مێشک و دەمار لەگەڵ پزیشکی دەروونی ئەکات و مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون ئەکاتەوە. وە هەروەها باسی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەکات لە ڕووی زانستی و ئیسلامییەوە. وە نەخۆشی خەمۆکی و چارەسەرەکانی لەگەڵ  کاریگەری ژینگە لەسەری بە جوانی ڕوون ئەکاتەوە.

سۆشیاڵ میدیای د. زانا:
Instagram: dr.zanaqasab

سوپاس بۆ سپۆنسەرەکانمان:

ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کەلتوور - KCAC
Instagram: kcac_kurdistan

لەزوو - Lezzoo
Instagram: lezzooeats

ڤانە - Vana
Instagram: vanafurniture





0:00 : دەستپێک
7:50 : سەرەتای پۆدکاست
9:59 : نەخۆشییە دەروونییەکان بەم دواییانە زیادییان کردووە یان هەر لە کۆنەوە هەبوون؟
12:38 : ئایا زانستی دەروونناسی هەر وەک خۆی ماوە یان گۆڕاوە؟
15:42 : پزیشکانی مێشک و دەمار ئیش لەسەر چی ئەکەن و پزیشکانی دەروونی ئیش لەسەر چی ئەکەن؟
18:01 : زانست و بیروباوەڕی ئیسلامی لەسەر نەخۆشییە دەروونییەکان
21:44 : نەفس چۆن درووست ئەبێت؟
22:15 : دکتۆر زانا بڕوای بە دەروونشیکاری کێ هەیە؟
24:38 : ئیشی پزیشکی دەروونی چییە؟
25:11 : مرۆڤ تا چەند بەرپرسیارە لە ژیانی و ژینگە تا چەند کاریگەری هەیە؟
29:05 : لە پزیشکی دەروونیدا دکتۆرەکە کۆنتڕۆڵی بەدەستە یان نەخۆشەکە لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە؟
32:41 : خەمۆکی چییە؟
37:25: ئایا نەخۆشی دەروونی چارەسەری هەیە؟
37:47 : دوای چارەسەرکردن ئەگەری سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییە دەروونییەکان چەندە؟
38:25 : هەموو پزیشکێک ئەتوانێ دوو شتی سەرەکی بکات
39:36 : نیشانەکانی خەمۆکی
43:12 : چ شتێک یارمەتی کەسێک ئەدات زوو چاک بێتەوە لە نەخۆشی خەمۆکی؟
45:23 : چ نەخۆشییەکی دەروونی زۆر ئاڵۆزە کە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؟
50:06 : هەوڵی خۆکوشتن
54:22 : ڕۆڵی هاندان لە چارەسەرکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان
55:35 : ژینگە تا چەند هاوکاری نەخۆشانی دەروونی ئەکات؟
1:00:02 : بیرکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە چارەسەرە پزیشکییەکان
1:02:12 : ئایا نەخۆشییە دەروونییەکان بە بەراورد بە ڕابردوو زیادییان کردووە یان وەکو خۆیانن؟
1:03:52 : دکتۆرە دەروونییەکان و مەلا و شێخ
1:10:02 : ئالوودەبوونی پۆڕن نەخۆشییە؟
1:10:51 : چۆن خۆم بپارێزم لە نەخۆشی دەروونی؟
1:14:30 : مامۆستا سەعیدی نورسی بۆ زۆر دڵخۆش بوو؟
4 ماه پیش در تاریخ 1403/02/04 منتشر شده است.
86,655 بـار بازدید شده
... بیشتر