Nawzhin Soran - AGAR HATI - 2019

Nawzhin Soran
Nawzhin Soran
20.8 هزار بار بازدید - 5 سال پیش - پێگەی فەرمی نەوژین سۆران لە
پێگەی فەرمی نەوژین سۆران لە تۆڕی فەیسبووك
Facebook: nawzhinSorann

پێگەی فەرمی نەوژین سۆران لە ئینستاگرام
Instagram: nawzhin_sor..

ئەگەر هاتی
مەهێڵە “با” پێت بزانێ
با بەفر هەستت پێ نەکا
زۆر ساردە زستانی لای من
با بارانێ پێت نەزانێ و
بێ مروەتی تەڕت نەکا
ئەگەر هاتی
مەهێڵە پایز بزانێ
پایز لێرە ڕۆح زەرد ئەکا
هەموو ساڵێک لەگەڵ خۆیدا
دڵی ئازیزێکم ئەبا
ئەگەر هاتی
هەتا ئەبەد هەر لێرەبە
جل و جانتا و گوارەکانیشت بهێنە
هەموو شەوێک بە دیار پێکێک شەرابەوە
من شیعرێکت بۆ ئەنووسم
تۆش بەو هەموو ناسکیەوە
بەپێی پەتی سەما بکە و خۆت بنوێنە

نەوژین سۆران

پیانۆ : میران لەتیف
میکس و ماستێرینگ : میلنس ستۆدیۆ
فۆتۆ : ڕەهێڵ شۆڕش
٢٠١٩
5 سال پیش در تاریخ 1398/03/14 منتشر شده است.
20,850 بـار بازدید شده
... بیشتر