چیرۆکی موسوڵمان بوونی ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه گریان و پێکه‌نین؟!
1.4 هزار بار بازدید -
3 ساعت پیش
-
ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه گریان و
ئه‌بووبه‌کر ئوسترالی خستمییه گریان و پێکه‌نین؟!
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی که‌وا ڕێگای ئیسلامی پیشان داوین و هیدایه‌تی داوین بۆ ئه‌م به‌رنامه پاك و بێگه‌رده! بڕواتان هه‌بێت چونکه ئێمه هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌موسڵمانێتی گه‌وره ده‌بین و خووی پێوه ده‌گرین، بۆیه گه‌وره‌ییی ئه‌م ئیسلامه‌مان لا ڕوون نییه، تاوه‌کوو سه‌یری ژیانی که‌سێکی ته‌وبه‌کار نه‌که‌یت که پێشتر له گێژاوی نه‌فامی و نه‌زانیدا نقوم بووە. به‌ڕاستی کاتێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێك دانیشتم به‌دیار ئه‌م گه‌نجه ئوسترالییه که ناوی له خۆی ناوه ئه‌بووبه‌کر، سه‌ره‌تا که‌مێك زه‌رده‌خه‌نه که‌وته سه‌ر لێوه‌کانم و له‌پاشاندا خستمییه گریان. نامه‌وێت زۆر کاتت بگرم به‌ڵام دە‌مه‌وێت تۆش سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بکه‌یت که له به‌شی خواره‌وه له‌لایه‌ن برایه‌که‌وه خوا پاداشتی بداته‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی. ئه‌وکات بۆ خۆت بڕیار بده، بزانه تۆ له چی نازونیعمه‌تێکی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌دایت! داواکارم له خوای گه‌وره که‌وا پێیه‌کانمان دامه‌زراو بکات له‌سه‌ر ئیسلام و به‌موسڵمانێتی بمانژێنێت و به‌باوه‌ڕدارێتیش زیندوومان بکاته‌وه،(اللهم آمین اجمعین)! ئه‌م ڤیدیۆیه بەسەرهاتی گەنجێکی ئوستورالی، ئەبووبەکر، لەبارەی موسڵمانبوونی دەگێڕێتەوە، کە سەرگوزەشتەیەکی کاریگەری تێدا بەدی دەکرێت؛ کە پاش لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵێك ئەدیان لە دوا جاردا دینی ئیسلام کاری تێکردووە و دوای شەش مانگ لێکۆڵینەوە لەدڵەوە بڕوای پێدەکات و موسڵمان دەبێت.
3 ساعت پیش
در تاریخ 1403/07/08 منتشر شده
است.
1,404
بـار بازدید شده