جەژن لە نێوان دوێنێ ‌و ئەمڕۆدا

KNN
KNN
37 هزار بار بازدید - 6 سال پیش - زۆرن ئەو جیاوازیانەی كە لەنێوان
زۆرن ئەو جیاوازیانەی كە لەنێوان جەژنی ساڵەكانی سەدەی ڕابردوو ئێستادا هەیە، ئەوانەشی كەجەژنیان لەو ساڵانەدا بەڕێكردووە چیرۆك‌و چێژی جەژن بەتامەزرۆییەوە لەگەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی دەگێرنەوە. پێكەوە ڕاپۆرتێك دەبینن .

جەژن ئەو بۆنە ئاینیەی كەبە وێستگەیەكی گرنگی ژیانی مرۆڤ دادەندرێت بەتایبەت بۆلێبوردەی ‌و پاك بوونەوەی دڵەكان .

لەچیرۆكی ئەم خێزانانەوە دەست پێدەكەین لەكۆنترین گەڕەكەكانی سلێمانی كەگەڕەكی مەڵكەندییە.

نازدارخان ، ئامینە خان،  مەنیجەخان .. ئەو سێ خێزانەی وەك یەك خێزان وەك دەستەخوشێك وان چونكە نیو سەدەیە پێكەوە هەڵدەكەن هەرچەندە جگە لەدراوسێ یەكی باش هیچی یەكتر نین ئەوان بەتاسەوە باس لەجەژنی ڕابردوی نێوان خۆیان دەكەن.

بزانین نازەخان بەچی دەڵێت فیتنەی حەوت خێڵ.

بیرەوەریەكانی جەژن لە سیمای ئەم خانووە كۆنەو داڕماوانەدا دەچێتەوە زهنی ژنێك كە وەك خۆی دەڵێت  مێژوی ژیانی دەفتەرێكی پڕكوێرەوەرییە بەهێ خان دەڵێت لەم ماڵەدا دە سەرخێزان پێكەوە جەژن یانكردووە.

چوینە سەرای سلێمانی  لەوێ چەند هاوڵاتییەكمان دواند ئەوان دونیایەك بیانویان هەبوو بۆئەوەی كە بۆچی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیە كان كاڵ بونەتەوە.→ website: http://www.knn.krd/Default.aspx
→ Facebook: Facebook: KNN.krd
→ youtube: tvknnc
tvknnc        
→ Instagram: Instagram: knn_kurdish
    hl=enTwitter: knncchannel
6 سال پیش در تاریخ 1397/03/26 منتشر شده است.
37,097 بـار بازدید شده
... بیشتر