گفتوگۆی باڵۆن - ببینە باڵۆنەکە چی بەسەر دێت؟

Rudaw Stream
Rudaw Stream
19.1 هزار بار بازدید - 3 ماه پیش - دکتۆر قەلەندەر کەسنەزانی: پزیشکی پسپۆڕی
دکتۆر قەلەندەر کەسنەزانی: پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر
5:50
دکتۆر قەلەندەر: ئازایەتی لەوەدایە چارەسەر بەبێ نەشتەرگەری بکەیت
09:00
دکتۆر قەلەندەر: دەبێت پزیشک لە کارەکەیدا زۆر زانا بێت
14:15
دکتۆر قەلەندەر: دەبێت بەرژەوەندیی نەخۆش بخرێتە پێش هەموو شتێک

بەرنامەیەکی دیکەی گفتوگۆی باڵۆن لەگەڵ دکتۆر قەلەندەر کەسنەزانی، پزیشکی پسپۆڕی هەرس و جگەر بوو. دکتۆر قەلەندەر یەکێکە لە پزیشکە ناسراوەکانی کوردستان. پێش چوونە نێو باڵۆنەكە، دکتۆر قەلەندەر و رەنج سەنگاوی گفتوگۆیەكی زۆریان لەسەر باڵۆن ‌و ‏مەترسی باڵۆن كرد. بەتایبەتی ئەو رۆژە هەوایەكی زۆر هەبوو بەقسەی كاپتنەكە ‏‏"فڕین مەترسیداربوو".

د. قەلەندەر كەسنەزانی، پزیشكی پسپۆڕی هەرس ‌و جگەر بە دڵەڕاوکێوە چووە ‏نێو باڵۆن ‌و دەست بە فڕین كرا. گفتوگۆكانی سەرەتا هەر باسی نەشتەگەری بوو، ‏بە بڕوای دكتۆر قەلەندەر ئازایەتی لەوەدایە بەبێ‌ نەشتەرگەری چارەسەری نەخۆش ‏بكەیت، نەك تاكە رێگەی چارەسەكردن نەشتەرگەری بێت.‏ هاوكات لەگەڵ كارەكەی خۆی، دكتۆر قەلەندەر ماوەی پێنج ساڵە سەرقاڵی نووسینی ‏كتێبێكە لەسەر بریندار نەكردنی بۆری جگەر "تاوەكوئێستا 1500 پەڕەم لەو كتێبە ‏نووسیوە".‏
بینینی زۆرترین نەخۆش لەماوەی چەند كاژێرێكدا، بەبڕوای ئەو پزیشكە لادانە لە ‏ئیتیکی كار پزیشكی و دەڵێت پزیشك ‏دەبێت 12 بۆ 15 نەخۆش زیاتر نەبینێت. سەبارەت بەوە پرسیارەی چ جۆرە نەشتەرگەرییەك زۆر هەستیارە؟ بە بۆچوونی دكتۆر قەلەندەر، نەشتەرگەری پەنكریاس ‌و جگەر یان بۆرییەكانی جگەر زۆر ‏هەستیارە، ئەو بەشانازییەكی زۆریشەوە دەڵێت "بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری چاندنی ‏جگەرمان لە سلێمانی بە هاوكاری تیمێكی ئێرانی كرد، كە تاوەكو ئێستا لە عێراقیش ‏نەكراوە". لەلای ئەو باشترین پزیشكی نەشتەركار دكتۆر فەخارە، كە لە تارانی ‏پایتەختی ئێران نەشتەرگەری زۆر هەستیار دەكات. ‏
لەگەڵ هاتنەخوارەوەی باڵۆن لە ناوچەیەكی ئاوەدان ‌و نزیك گوندێكی باشووری شاری ‏سلێمانی منداڵانی گوندەكە بەرەو باڵۆنەكە هاتن، قەرەباڵخییەكی زۆریان ‏لەدەوری باڵۆن دروستكرد.
رەنج سەنگاوی پێشكێشكار لەدوای نیشتنەوەی باڵۆنەكەش لە پرسیارەكانی خۆی ‏بەردەوام دەبێت، لە میوانەكەی دەپرسێت بە منداڵی ‌و هەرزەكاریش خەیاڵی ئەوەت ‏هەبوو ببیتە پزیشك؟ وەڵامی دكتۆر قەلەندەر بۆ پرسیارەكە نەخێر بوو، بەڵام ‏گوتیشی "شێخ عەبدولكریمی باپیرم هەموو جارێك بە منی گوتووە دەیكەمە پزیشك". ‏ئەگەر بە گریمانە كات بگەڕێتەوە دواوە، ئەوا قەلەندەر كەسنەزانی هەرگیز پیشەی ‏پزیشكی هەڵنابژێرێتەوە. كۆتا پرسیاری رەنج لە ‏میوانەكەی دەربارەی ناوەكەی بوو، قەلەندەر مانای چییە؟ وەڵامی میوان "بە مانای ‏دەروێش دێت". كەواتە دەروێشی؟ وەڵامی میوان "نا من ناتوانم ببم بە دەروێش، ‏دەروێش بوون زۆر گەورەیە".
3 ماه پیش در تاریخ 1403/01/11 منتشر شده است.
19,165 بـار بازدید شده
... بیشتر