مەزهەری خالقی - بەهاران | Mazhari Xalqi - Baharan

Ahmad Agha
Ahmad Agha
133.1 هزار بار بازدید - 10 سال پیش - دەروونم لە حەسرەت دیدارت سووتاوەبە
دەروونم لە حەسرەت دیدارت سووتاوە
بە جارێ نە ئەقڵ و نە فەهمم نەماوە
دڵ لەلات بێ، ڕۆح فیدات بێ
من نەماوم، تۆش حەیات بێ
بەهاران چ مەحزوون، دەناڵێنێ بولبول
هەتا کەی بگریێم، بە عیشقی تۆی گوڵ
ئای گوڵی من، سونبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من
جوانیی تۆ لەم شارەدا بێ نەزیرە
دڵم مورغی سەحرا، بە داوی تۆ گیرە
مورغی چاکم، زۆر بێ باکم
حەیفە لە دووریت هیلاکم
بناڵێنە بولبول، کە وەختی فوغانە
لەسەر چڵ نەما گوڵ، نیشانەی خەزانە
ئای گوڵی من، سونبولی من
ئاگرت بەردا دڵی من

هۆنراوەی: ئەدەب
میلۆدی: فۆلکلۆر
پیانۆ و ئەرێنج: یوسفی
( ئۆرکسترای هونەرە جوانەکان - ١٩٥٩ )
10 سال پیش در تاریخ 1393/08/29 منتشر شده است.
133,105 بـار بازدید شده
... بیشتر