Hasan Zirak - Laily | حسن زیرک - لەیلی

کوردانه
کوردانه
11.4 هزار بار بازدید - 6 سال پیش - "لەیلی"وتن: حه‌سه‌ن زیره‌کهۆنراوه: فۆلکلۆرمێلۆدی: حه‌سه‌ن
"لەیلی"
وتن: حه‌سه‌ن زیره‌ک
هۆنراوه: فۆلکلۆر
مێلۆدی: حه‌سه‌ن زیره‌ک
ئه‌دمین: مۆسیقا

***
بەو بایەی دەژیم دێت له لای تۆوه
مەمکت شەمامه دەیکەم به بۆوه
عاشقی باڵاتم به دڵ، له خۆوه
ماڵی دڵ شێوێ پەردەی لێ بۆوە

بەو بایەی دەژیم دێ به بای شەماڵ
له دووری باڵات سووتام به خەیاڵ
له دەستم دەرچوو یاری خۆشجەماڵ
له دەستم دەرچوو یاری پڕ کەماڵ

بەو بایەی دەژیم دێت به بای زریان
به پێشکەشت بێ شەشدانگ موکریان
ڕوحمی خێرت بێ دڵ بوو به بریان
ڕوحمی خێرت بێ دڵ بوو به بریان

ئەرێ هۆ لەیلی بۆچ وا شێواوی
دەڵێی وەنەوشەی شەونم لێی داوی
دەڵێی نەوبووکی زاوا لێی داوی
دەڵێی نەوبووکی زاوا لێی داوی

***
http://www.kurdaane.com
6 سال پیش در تاریخ 1397/10/17 منتشر شده است.
11,472 بـار بازدید شده
... بیشتر