چیرۆکی کۆنە خانووەکەی کوچکی خواروو
23 بار بازدید -
پارسال
-
ئەشکەوت و ئاواێیمان زۆرن کە
ئەشکەوت و ئاواێیمان زۆرن کە ساڵانێکە هەڵگری ئەو ئاسەوارانەن که سۆز و خۆشەویستی پیرە دایکان و باپیرانمان بیر ئەخاتەوە.
بۆ نموونە، خانوویەکی خنجیلانە لە گوندی کوچکی خواروو کە هەتا ئێستا خۆڕاگرە و میژوەکەی پاڵ ئەیات بە سەدساڵان پێشتر و ئەکرێت بڵێین هاوشێوە کۆشکەکەی قەڵەنەرە، بەو جیاوازیەی کە ئەم هەتا ئەمڕۆ بەرچاوی کارناس و کاربەدەست و چالاکانی کۆمەڵایەتی نەکەوتووە.
ئەم کۆشکە لە سەر شێوازێکی تایبەت و لە کۆتاێیەکانی سەردەمی قاجاڕ ساز کراوە، وردەکاری سەرنجڕاکێشی تیا بەرچاو ئەکەوێت، بەڵام بێتوو پشتگوێخستن و خۆ لادان لە گرنگایەتی لایەنی پێوەندیدار بەردەوام بێت، مەترسی لەبیرچوونەوە و ڕووخانی لەسەرە.
چیرۆکی ئەم خانووە لە زمانی خاتوو "ئەفسەر تازەمەولوود" دێهیار و دانیشتووی گوندەکە دەبیسین کە هاوسۆزی خۆی بۆ خاک و خانووە خۆشەکەی کوچکی خواروو پێشکەش کردووە و تێئەکۆشێت کۆشکەکەی کوچک وەک پیرێکی شێوەشیرین بپارێزێت تا بەشکم ئەویش وەک زۆربەی ئەو کەیسانەی کە لە مەترسی لەناوچوونان فریاڕەسێک بەهانایەوە بێت.
پارسال
در تاریخ 1402/04/01 منتشر شده
است.
23
بـار بازدید شده